16/02/2020 407 جار خوێنراوەتەوە

بەڕێوبەری وەرزشی ئینتەرمیلان وەڵامی دەنگۆی ڕۆیشتنی لاوتارۆ دەداتەوە

پەیام سپۆرت

جۆسێپی مارۆتای بەڕێوبەری وەرزشی یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی وەڵامی ئەو هەواڵانە دەداتەوە کە باس لە ڕۆیشتنی لاوتارۆ مارتینێزی ئەرجەنتینی و هێرشبەری یانەکەیان دەکەن.

لە میانەی لێدوانێکیدا بۆ میدیاکانی ئیتاڵیا بەڕێوبەرە وەرزشییەکەی ئینتەرمیلان ڕووبەڕووی ئەو پرسیارە بوویەوە کە "ئایا لاوتارۆ پەیوەندی بە بەرشەلۆنەوە دەکات؟"، لە وەڵامدا مارۆتا وتی: لاوتارۆ ئەستێرەیەکی لاوە و لەو کاتەوەی هاتۆتە یانەکەمان گەشەی زۆری کردووە، ئەوەندەی ئێمە ئاگادارین یاریزانەکە بیر و هۆشی تەنیا لای ئینتەرمیلانە.

بەڕێوبەر وەرزشییەکەی نێرازۆری زیاتر بەردەوام دەبێت و دەڵێت: بۆ گواستنەوەی لاوتارۆ نە بەرشەلۆنە نە هیچ یانەیەکی دیکە گرێبەستی پێشکەش نەکردووە، ئێمە یاریزانمان نییە بۆ فرۆشتن.

لە کۆتایشدا مارۆتا ئەوەی راگەیاند، ئەگەر یاریزانێکی یانەکەیان خودی خۆی داوای ڕۆیشتن بکات ئەوا ئەوان ڕێگری لێ ناکەن و ئامادەن دەستبەرداری ببن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    قسەکانی مۆرینیۆ لە ژووری جلگۆڕین دوای شکستی دێربی دزەی کردووە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئینریکی هەڵەیەکی خۆی بۆ ڕوون بووەتەوە و یاسایەک دەگۆڕێت

  • پێش 1 هەفتە

    سەرۆکی پێشووی ئینتەر: مێسی ئۆفەرێکی 500 ملیۆن یۆرۆیی ڕەتکردەوە

  • پێش 1 هەفتە

    وادەی گەڕانەوەی ڕۆدریگۆ بۆ یاریگاکان دیاری دەکرێت

  • پێش 1 هەفتە

    ئانچیلۆتی بڕیاری کۆتایی نێمار بۆ ماڵئاواییکردن لە یاریی نێودەوڵەتی ئاشکرا دەکات

  • پێش 1 هەفتە

    فلیک بڕیاریداوە لە سێ یاریی داهاتوو ڕافینیا بپارێزێت

  • پێش 2 هەفتە

    دیکۆ هۆکاری نەهاتنی بێرناردۆ و ئالڤارێز ڕوون دەکاتەوە

  • پێش 2 هەفتە

    لاپۆرتا هەڕەشە دەکات

سەرەتا