16/02/2020
340 جار خوێنراوەتەوە
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی لێكۆڵینه‌وه له فه‌رانبه‌رانی خۆپاراستنی ته‌ندروستی ده‌كات
په‌یام
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێمی كوردستان به‌تۆمه‌تی تێوه‌گلان به گه‌نده‌ڵی و كاری قاچاخچێتی لێكۆڵینه‌وه له فه‌رانبه‌رانی خۆپاراستنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی ده‌كات.
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێم له راگه‌یاندراوێكدا رایگه‌یاندوه فه‌رمانگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی سلێمانی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێمی كوردستان، لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ فه‌رانبه‌رانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆپاراستنی ته‌ندروستی سلێمانی ده‌كات. له‌سه‌ر بابه‌تی پێدانی ده‌رئه‌نجامی ناڕاستی پشكنینی خۆراك كه كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ته‌ندروستی هاووڵاتییان هه‌یه.
له به‌شێكی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی، ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردووه ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی له پارێزگای سلێمانی لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ چه‌ند كارمه‌ندێكی كۆمپانیایه‌ك ده‌كات، له خاڵه سنوورییه‌كان له‌سه‌ر وه‌رگرتنی به‌رتیل و به‌قاچاغ بردنی كه‌لوپه‌ل بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە