16/02/2020
474 جار خوێنراوەتەوە
به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی جه‌له‌ولا ده‌ستگیركرا و بۆ لێكۆڵینه‌وه ڕه‌وانه‌ی به‌غدا ده‌كرێت
په‌یام
به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی جه‌له‌ولا له لایه‌ن هێزێكی تایبه‌ته‌وه ده‌ستگیركرا و بۆ لێكۆڵینه‌وه ره‌وانه‌ی شاری به‌غدا ده‌كرێت.
به‌پێی زانیاریه رۆژنامه‌وانیه‌كان له لایه‌ن هێزێكی تایبه‌ته‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی جه‌له‌ولا ده‌ستگیركرا هۆكاره‌كه‌شی په‌یوه‌ندی به سكاڵای عه‌ره‌به‌كانی ناوچه‌كه‌وه هه‌یه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ناحیه‌ی جه‌له‌ولا رایگه‌یاند هێزێكی تایبه‌تی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی تاوانی دیاله له‌سه‌ر فه‌رمانی وه‌زیری ناخۆی عێراق هاتوونه‌ته ناحیه‌ی جه‌له‌لا و یه‌عقوب یوسف به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌كه‌یان ده‌ستگیركردووه.
هاوكات میدیاكانی عێراق رایانگه‌یاندووه ده‌ستگیركردنی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی جه‌له‌ولا په‌یوه‌ندی به دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی و ئه‌و سكاڵایانه‌وه هه‌یه كه له‌سه‌ر رووخاندنی خانووی هاوڵاتیه عه‌ره‌به‌كان له‌سه‌ری تۆمار كراوه.
ئه‌وه له كاتێكدایه كه ساڵی رابردوو له سه‌ر دۆسیه‌ی ڕووخاندنی خانووه‌كانی هۆزی كروی له جه‌له‌ولا، عه‌ره‌به‌كانی ئه‌و هۆزه سكاڵایان تۆماركرد و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌كه بۆ ماوه‌یه‌ك به‌ندكرا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە