16/02/2020
458 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌و پیاوه به‌ساڵاچووه‌ی له كاتی نوێژی به‌یانیدا به چه‌قۆ برینداركرا گیانی له‌ده‌ستدا
په‌یام
ئه‌و پیاوه به ساڵاچووه‌ی له ناو یه‌كێك له مزگه‌وته‌كانی شاری هه‌ولێر و له كاتی نوێژی به‌یانیدا به چه‌قۆ هێرشكرایه سه‌ری، به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
دوای ئه‌وه‌ی له مزگه‌وتی (عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ریس) له شاری هه‌ولێر، له‌كاتی نوێژی به‌یانیدا كه‌سێك پیاوێكی به‌ساڵاچو به چه‌قۆ بریندار كرد، ئه‌مڕۆ به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
حاجی جه‌میل محه‌مه‌د، ته‌مه‌نی (78) ساڵ بوه، له‌كاتی نوێژی به‌یانییدا له‌لایه‌ن كه‌سێكی ئالوده‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه داوای پاره‌ی لێده‌كرێت و دوای ئه‌وه‌ی داواكه‌ی ره‌تده‌كاته‌وه كه‌سه‌كه به چه‌قۆ هێرشده‌كاته سه‌ری و برینداری ده‌كات.
به‌پێی زانیاریه‌كان جگه له‌و پیاوه به‌ساڵاچووه، پۆلیسێكی فریاكه‌وتنیش كه بۆ نوێژی به‌یانی له مزگه‌وته‌كه ده‌بێت له‌كاتی هاوكاری ئه‌و پیاوه‌دا بریندار ده‌بێت.
له ئێستادا تۆمه‌تباره‌كه له‌لایه‌ن پۆلیسی هه‌ولێره‌وه ده‌ستگیركراوه و دۆسیه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه كراوه بۆ لێكۆڵینه‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە