16/02/2020
343 جار خوێنراوەتەوە
به‌غدا.. چوار مووشه‌ك ئاراسته‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا كران
په‌یام
وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق رایگه‌یاند چوار مووشه‌كی كاتیۆشا ئاراسته‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له ناوچه‌ی سه‌وز ناوه‌ڕاستی به‌غدا كراون، به‌ڵام هیچ زیانێكی گیانیان لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی سه‌ربه وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه دره‌نگانی شه‌وی رابردوو، چوار مووشه‌كی كاتیۆشا ئاراسته‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له ناوچه‌ی سه‌وز كراون.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، سێ له مووشه‌كه‌كان له‌ناو ناوچه‌ی سه‌وز و ئه‌وه‌ی دیكه له‌سه‌ر باره‌گای پاڵپشتیكردنی لۆجستی سه‌ربه حه‌شدی شه‌عبی له نزیك كۆلێژی پۆلیس له شه‌قامی فه‌ڵه‌ستین كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی مووشه‌كه‌كان جگه له زیانی ماددی، هیچ زیانیكی گیانی لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه و تاوه‌كو ئێستاش هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیاریه‌تی خۆی له ئاراسته‌كردنی موشكه‌كه‌كان رانه‌گه‌یاندوه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە