16/02/2020
735 جار خوێنراوەتەوە
زه‌ریف دۆسیه‌ی ئه‌تۆمیی له‌گه‌ڵ هاوتا فه‌ڕه‌نسی و ڕووسییه‌كه‌ی تاووتوێكرد
په‌یام
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، دۆسیه‌ی ئه‌تۆمی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا تاوتوێكرد.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف له په‌راوێزی كۆنفڕانسی ئاسایشی میونخ-دا كه له ئه‌ڵمانیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت به جیا له‌گه‌ڵ جان ئیڤ لۆدریان و سێرگی لاڤرۆڤ كۆبووه‌ته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، ئاماژه به‌وه‌كراوه كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوان محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف و جان ئیڤ لۆدریان-دا گفتوگۆ سه‌باره‌ت به رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی و پێشهاته‌كانی ئه‌و دۆسیه‌یه كراوه.
هاوكات له به‌شێكی دیداره‌كاندا باس له‌وه‌كراوه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، به هاوتا فه‌ڕه‌نسییه‌كه‌یه‌ی راگه‌یاندووه كه وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا پابه‌ندنه‌بوون به رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ته‌نانه‌ت هه‌وڵیان نه‌داوه كێشه‌كانی په‌یوه‌ست به رێككه‌وتنه‌كه چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
رۆژی هه‌ینی رابردوو كۆنفڕانسی ئاسایشی میونخ له ئه‌ڵمانیا ده‌ستیپێكردووه و ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه كۆتایی به كاره‌كانی دێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە