16/02/2020
303 جار خوێنراوەتەوە
داواده‌كرێت سندووقی ڕه‌شی فڕۆكه ئۆكرانیه‌كه بۆ لێكۆڵینه‌وه ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ئێران بكرێت
په‌یام
به‌رپرسانی ئه‌و وڵاتانه‌ی هاوڵاتیانیان له ناو فرۆكه ئۆكرانیه‌كه‌دا گیانیانله‌ده‌ستداوه داوا له حكومه‌تی ئێران ده‌كه‌ن ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌باره‌ی خسته‌خواره‌وه‌ی فرۆكه‌كه ئاشكرابكات و وه‌ڵامی پرسیاره‌كانیان بداته‌وه.
وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ریه‌ك له وڵاتانی كه‌نه‌دا و ئۆكرانیا و ئه‌فغانستان و سوید و به‌ریتانیا له‌په‌راوێزی كۆنفرانسی ئاسایشی میونخ كه له ئه‌ڵمانیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت له‌باره‌ی ده‌رئه‌نجامه‌كانی خستنه‌خواره‌وه‌ی فرۆكه ئۆكرانیه‌كه راگه‌یه‌ندراوێكیان بڵاوكرده‌وه.
به‌رپرسانی ئه‌و وڵاتانه جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه پێویسته ئێران له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه وه‌ڵامی پرسیاره‌كانیان بداته‌وه، دواتریش سندووقی ڕه‌شی فڕۆكه‌كه بۆ دووباره لێكۆڵینه‌وه ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ئێران بكات.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كه‌نه‌دا به نوێنه‌رایه‌تی وڵاتانی دیكه‌ش جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه پێویسته كۆماری ئیسلامی ئێران هه‌موو لێكه‌وته و به‌رپرسیارێتیه‌كانی خسته‌خواره‌وه‌ی فرۆكه ئۆكرانیه‌كه له ئه‌ستۆ بگرێت و وه‌ڵامی گومانه‌كان بداته‌وه.
راگه‌یه‌ندراوی هاوبه‌شی ئه‌و وڵاتانه له كاتێكدایه كه تاوه‌كو ئێستا ئێران لێكۆڵینه‌وه‌كانی تایبه‌ت به خسته‌خواروه‌ی فرۆكه‌كه ئۆكرانیه‌كه ئاشكرا نه‌كردوه و ئاماده‌ش نیه سندوقی ره‌شی فرۆكه‌كه راده‌ستی وڵاتانی ئه‌مریكا و ئه‌وروپا بكات.
هه‌شتی مانگی رابردوو فرۆكه‌یه‌كی مه‌ده‌نی به موشه‌كی سوپای پاسدارانی ئێران به هه‌ڵه خرایه خواره‌وه و به‌هۆیه‌وه سه‌رجه‌م سه‌رنشینه‌كانی كه بریتی بوون له 179 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە