16/02/2020
310 جار خوێنراوەتەوە
هه‌ولێر.. محه‌مه‌د حه‌لبووسی و مه‌سعود بارزانی له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك ڕێككه‌وتن
په‌یام
محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له شاری هه‌ولێر له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبوه‌وه و بریاره له شاری سلێمانیش له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتیمانی كۆببێته‌وه.
به‌پێی راگه‌یێندراوێكی هاوبه‌شی نێوانیان، له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوان بارزانی و حه‌لبوشی دا گفتوگۆ ده‌رباره‌ی ڕه‌هه‌نده‌كانی ڕه‌وشی ئێستای عێراق و ناوچه‌كه و پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق كرا، له‌به‌ر رۆشنایی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش، هه‌ردوولا له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك رێككه‌وتن.
به‌پێی خاڵه‌كانی رێككه‌وتنه‌كه به‌رنامه‌ی حكومه‌تی داهاتووی عێراق به‌ڕوونی ئاماژه به ئاماده‌كاریی بكات بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته و نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو پێكهاته‌كان بكات، هاوكات له خاڵێكی دیكه‌دا جه‌خت له‌وه‌كراوه‌ته‌وه كه ده‌بێت حكومه‌تی داهاتوو به‌رده‌وامیی بدات به كاری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی.
سه‌ردانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له كاتێكدایه كه ئه‌یاد عه‌للاوی به سه‌ردانێك گه‌یشته هه‌ولێر و له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، كۆبوونه‌وه.
رۆژی یه‌كی شوباتی ئه‌مساڵ، محه‌مه‌د تۆفیق عه‌للاوی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق، له‌لایه‌ن سه‌ركۆماری عێراقه‌وه راسپێردرا و بڕیاره ئه‌م هه‌فته‌یه كابینه‌كه‌ی حكوومه‌تی عێراق به په‌رله‌مان بناسێندرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە