16/02/2020 1215 جار خوێنراوەتەوە

ئاژانسی میهری ئێران هێرش دەكاتەسەر دەسەڵاتی بارزانییەكان له‌ هه‌رێم

په‌یام

ئاژانسی میهر، كە یەكێكە لە میدیا فەرمییەكانی ئێران، لە وتارێكدا، كە لە بەشی كوردی ماڵپەڕەكەیدا بڵاوكراوەتەوە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم و مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت بەوە تۆمەتبار دەكات، كە سیاسەتێكی هەڵە بەڕێوەدەبەن و بە كەم ئەزموون ناویان دەبات، بەوەی پەندیان وەرنەگرتووە و متمانەیان بە ئەمریكا هەیە.

باسی له‌وه‌شكردووه‌: "راوێژكارە ئەمریكی و ئیسرائیلییەكان بە ئەنقەست زانیاریی پێچەوانە و دوور لە راستییان بە مەسعود بارزانی سەرۆكی ئەوكاتی هەرێمی كوردستان داوە، تا بە دڵنیاییەكی لێبڕاوانەوە ریفراندۆم بكات، لەكاتێكدا پیلانی ئەمریكا ئەوە بوو ئەو هەموو پێگە سیاسی و هەژموونەی كورد دوای شەڕی داعش لە ئاستی عێراق، ناوچەكە و جیهان بەدەستیهێنابوو، بكەوێتە بەر شاڵاوی رق و قینی وڵاتانی ناوچەكە و دەوڵەتی عێراق، تا كوردستانی عێراق بۆ هەمیشە لە بندەستی و ژێر چەپۆكی ئەمریكادا بێت، چونكە ئەمریكا پێویستی بە هەرێمی كوردستانە لەم ناوچەیەدا".

میدیا فەرمییەكەی ئێران دووبارە هەڕەشەكەی ئێرانیشی بەبیرهێناوەتەوە، كە هۆشداریی دابووە ئەو وڵات و ناوچانەی دەبنە شوێنی مانەوەی سەربازانی ئەمریكا، بەڵام لە بەرانبەردا هەریەك لە مەسرور بارزانی و نێچیرڤان بارزانی جەخت لەوە دەكەنەوە، بۆ پاراستنی هەرێم لە مەترسیی تیرۆر، پێویستە ئەمریكا لە عێراق و هەرێمی كوردستاندا بمێنێتەوە.

راشیگه‌یاندووه‌: "سیاسەتوانانی گەنجی هەرێمی كوردستان بێ ئەوەی بیر لە هاوسنووریی ئێران و هەرێم بكەنەوە و لە هەستیاری بەرژەوەندییە ئەمنی و ئابووری و سنوورییەكان تێبگەن، یان بێ ئەوەی گوێ بدەنە باڵادەستبوونی ڕەوت و لایەنە دژە ئەمریكاییەكان لە عێراق، ناوبەناو داوای مانەوەی ئەمریكا لە باكوری عێراقدا دەكەن".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    تا 18ـی 10 مۆڵه‌ت ده‌درێت قه‌رزی پێش پڕۆژه‌ی ڕووناكی بدرێته‌وه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تۆڕی هاوپەیمانی ١٩ سەرکۆنەی پەلاماردانی خۆپیشاندەرانی پێنجوێن دەکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لەلایەن هێزێکی ئەمنییەوە هێرشکرایە سەر خۆپیشاندەرانی پێنجوێن

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ساڵی نوێی خوێندن لە هەرێم بە ئامادەكارییەكی ڕووكەشییەوە دەستی پێكرد

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    بە بەشداری كەسایەتییە سیاسی و ئایینییەكان دیدارێك لەبارەی میانڕەوی ڕێكخرا

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    پەرلەمانتارانی كورد: كارمان بۆ گرێبەستەكان كردووە ئەوەی ماوەتەوە لەسەر هەرێمە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    چالاكانی پێنجوێن: پەیام هەمیشە پێشەنگی گەیاندنی دەنگی خەڵكی چەوساوە بووە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    توێژینەوەیەك هۆشداریی لە قورسیی جانتای قوتابخانە بۆ منداڵان دەدات

سەرەتا