16/02/2020 353 جار خوێنراوەتەوە

هۆکاری یاری نەکردنی کریستیانۆ بەرانبەر بریشیا ئاشکرا دەبێت

پەیام سپۆرت - بڕیار تەها

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالی و هێرشبەری یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی لە یاری یانەکەی بەرانبەر بریشیا ئامادە نابێت و هۆکارەکەشی ئاشکرا دەبێت.

ڕۆژنامەی کۆرێری دێلا سێرای ئیتاڵی ئاشکرای کردووە، خودی کریستیانۆ داوای لە ماوریزیۆ ساری ڕاهێنەر کردووە بۆ یاری یانەکەیان بەرانبەر بریشیا یاری نەکات، ئەمەش لە پێناو ئەوەی بۆ قۆناغی 16ی چامپیۆنسلیگ بە توانایەکی زۆر باشترەوە ئامادەی ئەو قۆناغە گرنگەی وەرزەکەی بێت.

لە 26ی ئەم مانگەدا و لەسەرخاکی فەرەنسا یانەی یۆڤانتۆس دەبێتە میوانی یانەی لیۆنی فەرەنسی و لە 17ی مانگی داهاتووشدا و لە شاری تۆرینیۆ لە یاری گەڕانەوەدا میوانداری یانە فەرەنسییەکە دەکاتەوە.

جێی بیرهێنانەوەیە کریستیانۆ لەو کاتەوەی پەیوەندی بە خانمەپیرەکەی ئیتاڵیاوە کردووە پێش یارییەکانی چامپیۆنسلیگ بەردەوام پشوو وەردەگرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    هێرشبەرێکی خولی ئینگلیزی یانەی ڕیاڵ مەدرید بێ هیوا دەکات

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    سێتین پلانی بۆ گواستنەوەی سێ یاریزانی خولی ئیتاڵی داناوە

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    گواردیۆلا چارەنووسی خیسۆسی یەکلایکردۆتەوە

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕیاڵ مەدریدی بە فەڕمی پەیوەندی بە بریکاری ئەستێرەیەکی خولی ئیتاڵییەوە کردووە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بریکارەکەی جیرۆ هۆکار شکستی گواستنەوەی یاریزانەکە بۆ ئینتەرمیلان ئاشکرا دەکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بەرشەلۆنە دوو سیناریۆی بۆ فرۆشتنی ڕاکیتیچ داڕشتووە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پلانی بەرپرسانی لیڤەرپووڵ بۆ پارێزگاریکردن لە کلۆپ ئاشکرا دەبێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    کلۆپ بە ناچاری دەستبەرداری یاریزانێکی یانەکەی دەبێت

سەرەتا