16/02/2020
291 جار خوێنراوەتەوە
وه‌زیری ناوخۆ لایه‌نه‌كانی هه‌ڵه‌بجه به‌هۆكاری پێكنه‌هێنانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكه تۆمه‌تبارده‌كات
په‌یام
سۆران عومه‌ر په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان له پۆستێكدا له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبووك ده‌ڵێت "عەیبەیەكی گه‌وره‌یه لایەنەکانی پارێزگای ھەڵەبجە ماوه‌ی 4 ساڵە نەیانتوانیوە له‌سه‌ر ئەنجومەنی پارێزگاكه رێكبكه‌ون!"، وه‌زیری ناوخۆش لایه‌نه‌كانی هه‌ڵه‌بجه به‌هۆكاری پێكنه‌هێنانی ئه‌نجومه‌نه‌كه تۆمه‌تبارده‌كات.
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: پاشئه‌وه‌ی بەدواداچوونی كردووه بۆ بڕیاری ژمارە ١٠٤ ی ئەنجومەنی وەزیران کە لە رۆژی 17ی 3ی 2017 دا دەرچووە، سەبارەت بە ڕاسپاردنی وەزارەتی ناوخۆ بۆ دروستکردنی ئەنجومەنی پارێزگای ھەڵەبجە، كه ھۆکار چییە تاکو ئێستە ئەو ئەنجومەنە دروستنەکراوە؟
له وه‌ڵامدا وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم لایه‌نه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ی به‌هۆكاری پێكنه‌هێنانی ئەنجومەنی پارێزگاكه تۆمه‌تباركردووه.
هه‌ربۆیه په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی كۆمه‌ڵ جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه: عەیبەیەکی گەورەیە دوای چوار ساڵ لایەنە سیاسیەکانی ھەڵەبجە نەیانتوانیوە لەسەر ئەنجومەنێکی دامەزراوی پارێزگا ڕێک بکەون!


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە