16/02/2020 395 جار خوێنراوەتەوە

هێرشه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردوی سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا هیچ زیانێكی نه‌بووه‌

په‌یام

وەزارەتی بەرگریی عێراق بڵاویکردەوە، چوار مووشەکی کاتیۆشا ئاراستەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ناوچەی سەوز ناوەڕاستی بەغدا کراون، بەڵام هیچ زیانێکی گیانیان لێنەکەوتووەتەوە.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە وەزارەتی بەرگریی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە کە درەنگانی شەوی رابردوو، چوار مووشەکی کاتیۆشا ئاراستەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ناوچەی سەوز کراون.

بەپێی راگەیەندراوەکە، سێ لە مووشەکەکان لەناو ناوچەی سەوز و ئەوەی دیکە لەسەر بارەگای پاڵپشتیکردنی لۆجستی سەربە حەشدی شەعبی لە نزیک کۆلێژی پۆلیس لە شەقامی فەڵەستین کەوتوونەتە خوارەوە.

لە راگەیەندراوەکە ئەوەش خراوەتەوەڕوو کە کەوتنەخوارەوەی مووشەکەکان جگە لە زیانی ماددی، هیچ زیانیکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە.

 ناوە ناوە مووشەک ئاراستەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا دەکرێت، بێ ئەوەی هێچ لایەنێک بەرپرسیاریەتی خۆی لێ رابگەیەنێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە هەر 500 مەترێكدا خاڵێكی ئەمنی بۆ بۆرییە نەوتەكانی جورفوسەخر دادەنرێت

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    زه‌یدی: جورفوسه‌خر سه‌ره‌تایه‌ بۆ سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت به‌سه‌ر ته‌واوی عێراقدا

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ماڵپەڕێكی ئەڵمانی: ناكۆكی لە چوارچێوەی هەماهەنگی لەسەر جورفوسەخر هەیە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    جورفوسەخر كۆنترۆڵكرا و ڕێگاكانیشی بە قۆناغ دەكرێنەوە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەورووپا 10 ملیۆن یۆرۆ بۆ باشتر بەڕێوەبردنی ئاوی عێراق تەرخان دەكات

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    هێزە هاوبەشەكانی عێراق چوونە ناو جورف سەخرەوە

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە جورفولسەخر بارەگای كۆنترۆڵ پێكدەهێنرێت و چەند لایەنێك لەخۆدەگرێت

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    حكوومەتی عێراق و كەتایبی حیزبوڵڵا لەسەر چوونەناوەوەی جورف سەخر ڕێككەوتن

سەرەتا