وێنه‌ - ئه‌رشیف
16/02/2020 448 جار خوێنراوەتەوە

حه‌مرین...له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكدا 10 چه‌كداری داعش كوژران

په‌یام

سوپای عێراق رایگەیاند، لە دابەزینێکی ئاسمانییدا لە پارێزگای دیالە، ١٠ چەکداری رێکخراوی تیرۆریستی داعش کوژران.

سەباح نوعمان وتەبێژی دەزگای دژە تیرۆر لە سوپای عێراق، لە راگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرایكردووه‌، پشت بەست بە زانیاری هەواڵگریی، هێزێکی تایبەتی سوپا دابەزینێکی ئاسمانییان بۆسەر ناوچەی حەمرین لە پارێزگای دیالە بۆ کردنە ئامانجی چەکدارانی داعش، ئه‌نجامداوه‌.

سەباح نوعمان ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئۆپەراسیۆنەکەدا ١٠ چەکداری رێکخراوەکە کوژراون، دوو کۆگای چەک و تەقەمەنی خاپوورکراون و دەست بەسەر سێ پشتنێنی بۆمبڕێژکراودا گیراوە.

گوتەبێژ بەناوی دەزگای دژە تیرۆر لە سوپای عێراق راشیگەیاند، ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان بەردەوام دەبێت تا کۆتاییهێنان بە پاشماوەکانی داعش.

مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠١٧، ھێزە عێراقییەکان بە پاڵپشتیی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش و دوای سێ ساڵ لە شەڕێکی سەخت دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش کۆنتڕۆڵکردنەوەی تەواوی ئەو رووبەرەیان راگەیاند کە بە یەک لەسەر سێی خاکی عێراق ھەژماردەکرا و داعش لە ھاوینی ٢٠١٤دا کۆنتڕۆڵی کردبوو.

وێڕای ئەوەی ھێزەکانی عێراق داعشیان لە ناوچەکان دەرکردووە و شارەکانیان ئازادکردووه‌، بەڵام شانە نووستووەکانی رێکخراوەکە تا ئێستا بەردەوامن لە ھێرشەکانیان لە گوندەوارەکانی پارێزگاکانی کەرکووک، نەینەوا، سەڵاحەددین و ئەنبار.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    زەیدی و شاندێکی یاوەری بەرەو ئەمـریکا بەڕێکەوتن

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    دوای كشانەوەی هێزەكانیان هێزێكی تایبەتی ئەمریكی لە بەغداد دەمێننەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ عێراق: ئه‌گه‌ری داخستنی كایه‌ی ئاسمانی له‌ ئارادایه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بانكی ناوەندیی عێراق: لە پارەداركردنی بازرگانیی دەرەكی بە دۆلار بەردەوام دەبین

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق كار بۆ پێشخستنی پیشەسازیی نەوت و غاز دەكات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئەعرەجی: هیچ وادەیەكی كۆتایی بۆ كۆكردنەوەی چەك دیارینەكراوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    كشانەوەی هاوپەیمانان، عێراق دەخاتە تاقیكردنەوەیەكی سەختی ئەمنییەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بۆ تاوتوێكردنی قەیرانی سووتەمەنی، پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە

سەرەتا