16/02/2020
358 جار خوێنراوەتەوە
چین...هەزار و ٦٦٦ کەس بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە
پهیام
کاربەدەستانی چین رایانگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی
کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لەسەرتاسەری ئەو وڵاتە گیانیان لەدەستداوە بەرزبووەتەوە
بۆ هەزار و ٦٦٦ کەس.
لیژنەی تهندروستی حکوومەتی چین راگەیەندراوێکی
سەبارەت بە دوایین ئاماری ژمارەی قوربانییانی
ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو وڵاتە بڵاوکردەوە.
بەپێی راگەیەندراوەکە لەمیانی ٢٤ کاتژمێری
رابردوودا، ١٤٢ کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.
بەوەش ژمارەی ئەو کەسانەی کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە
لەسەرتاسەری چین گیانیان لەدەستداوە بەرزبووەتەوە بۆ هەزار و ٦٦٦ کەس.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو کە ژمارهی
توشبووان به ڤایرۆسهكه بەرزبووەتەوە گەیشتووەتە، ٦٨ هەزار و ٥٠٠ کەس.
له ١٢ی كانوونی یهكهمی ٢٠١٩دا له شاری وهان
سهربه ویلایهتی هوبای جۆرێكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا دۆزرایهوه و بهخێرایی بۆ
شارهكانی دیكهی چین تهشهنهی كرد، زۆربهی وڵاتانیش هاووڵاتییەکانیان له چین
گواستهوه، رێكخراوی تهندروستی جیهانیش دۆخی لهناكاوی راگهیاند.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە