16/02/2020 383 جار خوێنراوەتەوە

غه‌ززه‌...ئیسرائیل زنجیره‌یه‌ك هێرشی ئاسمانی كرده‌ سه‌ر هێزه‌كانی حه‌ماس

په‌یام

ئاژانسی ئانادۆڵو بڵاویكرده‌وه‌، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل زنجیرەیەک هێرشیانکردووەتەوە سەر ژمارەیەک ئامانجی كەتائیبەكانی عزەددین قەسام باڵی سەربازیی حەماس لە شاری دێربەلەح ناوەڕاستی کەرتی غەززە، بەڵام هێچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.

ئێوارەی دوێنێ شەممە سوپای ئیسرائیل رایگەیاندبووکە دوو مووشەک لە کەرتی غەززەوە ئاراستەی جوولەکەنشینەکان کراون.

ئەڤیخای ئێدرئی وتەبێژی سوپای ئیسرائیل راگەیەندراێکی بڵاوکردەوە ئاماژەی بەوەکردووە، فڕۆکە جەنگییەکانیان لەمیانی زنجیرەیەک هێرشدا، ژمارەیەک ئامانجی بزووتنەوەی حەماس-یان لە باشوور و ناوەڕاستی کەرتی غەززە بۆردومانکردووە لەنێویاندا، کۆمەڵگایەکی سەربازی.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو کە هێرشەکان لە وەڵامی ئەو دوو مووشەکە ئەنجامدەراون کە دوێنێ شەممە لە کەرتی غەززەوە ئاراستەی ئیسرائیل کران.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران پێشنیازێکى لە ڕێگەى پاکستانەوە ئاڕاستەى ئەمریکا کردووە

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزیری دەرەوەی ئێران دوابەدوای سەردانەكەی بۆ عومان گەڕایەوە پاكستان

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    دەست بەدادگاییكردنی بەرپرسانی ڕژێمی پێشووى سووریا کرا

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕۆژنامەی تایمز: زیاتر لە 600 كەشتی بازرگانی لە گەرووی هورمزدا گیریان خواردووە

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: گەرووی هورمز لە ژێر هیچ بارودۆخێكدا ناگەڕێتەوە بۆ دۆخی پێشووی

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران کەسێکى بە تۆمەتى ئەندامبوون لە گرووپی چەکدار له‌سێداره‌ دا

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسرائیل فەرمانی چۆڵکردنی بە پەلەی بۆ شەش گوندی باشووری لوبنان دەرکرد

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٤ پلە شارێكی توركیای هەژاند

سەرەتا