16/02/2020 340 جار خوێنراوەتەوە

موقته‌دا سه‌در داوا له‌لایه‌نگرانی ده‌كات خزمه‌تگوزاری پێشكه‌شی خۆپیشانده‌ران بكه‌ن

په‌یام

موقتەدا سەدر سەرکردەی رەوتی سەدر، داوای لە لایەنگرانی کرد خزمەتگوازیی پێشکەش بە خۆپیشاندەرانی ناڕازیی بکەن.

موقتەدا سەدر لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، نووسیوویەتی،"کاروانی خزمەتگوزاریی لە گۆڕەپانی خۆپیشاندانەکان رووی لە کەمیکردووە، لێرەوە داوا لە هەموو عێراقییەکان دەکەم پاڵپشتیی بکەن بۆ بەردەوامبوونی شۆڕش بە ئاراستەی ئاشتییانە".

ئەم بانگەوازەی موقتەدا سەدر لە کاتێکدایە کە خۆپیشاندەران پێیان وایە "سەدر راستگۆ نەبووە لەگەڵیاندا" بەو پێیەی لەسەرەتای ئەم مانگەوە لایەنگرانی سەدر کە بە کڵاوشینەکان ناسراون، بەهێز رووبەڕووی خۆپیشاندەران بوونەوە و هەوڵی بڵاوەپێکردنیان و چۆڵکردنی گۆڕەپانەکانی خۆپیشاندانەکان دەدەن.

سەدر ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە هەموو ئەوانەی داوای ئاشووب و کاری تێکدەرانە دەکەن لە گۆڕەپانەکان دووربخرێنەوە، هاوکات داوای چارەسەکردنی بریندارەکانیشی کردووە چ بە پارە بێت یان بە تیمی پزیشکی یانیش لەرێگەی هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی و شتی دیکەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    زەیدی: بە ڕەزامەندی ئەمریكا، ڕۆژانە 40 گەشت لە ئێرانەوە بۆ نەجەف دەستپێدەكاتەوە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    كەشناسیی عێراق: وەرزی زستان بێ زریانی خۆڵبارین دەبێت

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    لایەنەكانی عێراق بە خۆشحاڵی و ترسەوە لە قۆناغی دوای هاوپەیمانان دەڕوانن

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    گەشتی ڕاستەوخۆی بەغداد و ئەڵمانیا لە مانگی 12ەوە دەستپێدەكات

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران داوای دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانییەكان ئاڕاستەی عێراق دەكات

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق: لە چەتری هاوپەیمانییەوە دەپەڕێینەوە بۆ پەیوەندیی دووقۆڵی لەگەڵ جیهان

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆ دۆزینەوەی 18 كۆچبەری عێراقی لە لیبیا، پشكنینی دی ئێن ئەی دەكرێت

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    دوو گرووپی دیكە ئامادەی ڕێككەوتنن و بەغداش لە گفتوگۆی بەردەوامدایە

سەرەتا