15/02/2020 722 جار خوێنراوەتەوە

ماوەی دوورکەوتنەوەی ئەلبا ئاشکرا کرا

پەیام سپۆرت - بڕیار تەها

خۆردی ئەلبای بەرگریکاری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک بەهۆی پێکانەکەیەوە دووردەکەوێتەوە.

لە یاریی یانەکەی بەرانبەر خیتافی، ئەلبا لەماسولکەکانی بەشی سەرەوەی ڕانیدا تووشی پێکان هات و بە ناچاری لە خولەکی 22دا یاریگای جێهێشت و جۆنیۆرفێربۆ شوێنی گرتووە.

دوابەدوای یارییەکەش یانەی بەرشەلۆنە ئەوەی ڕاگەیاند، ماوەی دوورکەوتنەوەی بەرگریکارەکەیان پەیوەستە بە خێرایی چاکبوونەوەی پێکانەکە.

بەڵام ڕادیۆی کەتەلۆنیا ئاشکرای دەکات، پێکانەکەی ئەلبا ماوەی 3 هەفتە یاریزانەکە لە یاریگاکان دووردەخاتەوە و بەوهۆیەشەوە ناتوانێت بەرانبەر یانەی ناپۆلی لە 25ی ئەم مانگە و لە یاری چوونی قۆناغی 16ی چامپیۆنسلیگ یاری بکات.

ئەمە جگە لەوەی مەترسی هەیە ئەلبا لە 1ی سەرەتایی مانگی داهاتووش بەرانبەر ڕیاڵ مەدرید لە کلاسیکۆی ئیسپانیادا ئامادە نەبێت و یاری نەکات.


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    هێرشبەرێکی خولی ئینگلیزی یانەی ڕیاڵ مەدرید بێ هیوا دەکات

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    سێتین پلانی بۆ گواستنەوەی سێ یاریزانی خولی ئیتاڵی داناوە

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    گواردیۆلا چارەنووسی خیسۆسی یەکلایکردۆتەوە

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕیاڵ مەدریدی بە فەڕمی پەیوەندی بە بریکاری ئەستێرەیەکی خولی ئیتاڵییەوە کردووە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بریکارەکەی جیرۆ هۆکار شکستی گواستنەوەی یاریزانەکە بۆ ئینتەرمیلان ئاشکرا دەکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بەرشەلۆنە دوو سیناریۆی بۆ فرۆشتنی ڕاکیتیچ داڕشتووە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پلانی بەرپرسانی لیڤەرپووڵ بۆ پارێزگاریکردن لە کلۆپ ئاشکرا دەبێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    کلۆپ بە ناچاری دەستبەرداری یاریزانێکی یانەکەی دەبێت

سەرەتا