15/02/2020 639 جار خوێنراوەتەوە

ساری وەڵامی کلۆپ دەداتەوە

پەیام سپۆرت - بڕیار تەها

ماوریزیۆ ساری ڕاهێنەری یانەی یۆڤانتۆس وەڵامی یۆرگن کلۆپ دەداتەوە و ڕەتی دەکاتەوە یانەکەیان بۆ بردنەوەی چامپیۆنسلیگ پاڵێوراو بێت.

 

 لەو کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەی بۆ یاری یانەکەی بەرانبەر بریشیا بۆی ساز کرا بوو، ساری ڕاهێنەر لە وەڵامی قسەکانی یۆرگن کلۆپ سەبارەت بە یانەکەی وتی: کلۆپ یەکێکە لە باشترین ڕاهێنەرەکانی جیهان، بەڵام من هاوڕای قسەکانی نیم و یانەکەمان بۆ بردنەوەی نازناوی چامپیۆنسلیگ پاڵێوراو نییە.

لە بارەی خولی ئیتاڵیشەوە ڕاهێنەرەکەی یۆڤانتۆس ئاماژەی بەوەکرد، هەر لەسەرەتاوە بە ڕاشکاوانە وتویانە ئەم وەرزە جیاوازە لە وەرزەکانی ڕابردوو، سەرەڕای ئەوەش نازناوەکە بە یەک یاری یەکلای نابێتەوە.

جێی ئاماژەیە کلۆپی ڕاهێنەر لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، یانەی یۆڤانتۆس ئەم وەرزە پاڵێوراوە بۆ بردنەوەی نازناوی یانە پاڵەوانەکان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ماوەی دوورکەوتنەوەی ڕۆدری لە یاریگاکان ئاشکرا کرا

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    نەشتەرگەری بۆ ئیسماعیل کرا و گنابریش دووچاری پچڕانی ماسولکەیی بووە

  • پێش 1 هەفتە

    کۆبوونەوەیەکی بەپەلە لە نێوان کاریک و برۆنۆ فێرناندێز کراوە

  • پێش 1 هەفتە

    ماوەی دوورکەوتنەوەی چاڤی ئیسپارت ئاشکرا دەبێت

  • پێش 2 هەفتە

    بریکارەکەی ڤینیسیۆس ڕاستی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئارسیناڵ ئاشکرا کرد

  • پێش 2 هەفتە

    لیستی دەوڵەمەندترین یاریزانانی جیهان بۆ ساڵی 2026 ئاشکرا دەبێت

  • پێش 2 هەفتە

    مێسی پەردە لەسەر گەورەترین پەشیمانیی ژیانی لادەدات

  • پێش 3 هەفتە

    پێش ڕووبەڕبوونەوەی پاریس سانجێرمان هەواڵێکی خۆش بە فلیک گەیشت

سەرەتا