15/02/2020
364 جار خوێنراوەتەوە
سوریا..له ماوه‌ی 3 ڕۆژدا 143 هه‌زار كه‌س له ئیدلب ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر بوون
په‌یام
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕایگه‌یاند له ماوه‌ی سێ ڕۆژی ڕابردوودا 143 هه‌زار كه‌س له ناوچه‌ی ئیدلب له سوریا ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر بوون، به‌وه‌ش ژماره‌ی ئاواره‌كان بۆ نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن كه‌س به‌رزبوه‌ته‌وه.
وته‌بێژی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند به‌هۆی به‌رده‌وامیی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان له حه‌له‌ب و سارمین و ئاتاریب سه‌دان هه‌زار كه‌س ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر بوون.
ستیفان دوجاریك ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه له سه‌دا 80ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ناچاربوون ماڵ و حاڵی خۆیان جێبهێڵن ژن و منداڵن و پێوسته ئاورێك له مافه‌كانیان بدرێته‌وه و رێگه له ئاواره‌بوونی به لێشاوی خێزانه‌كان بگیرێت.
به‌پێی قسه‌كانی ئه‌و به‌رپرسه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له سه‌ره‌تای كانوونی یه‌كه‌مه‌وه تاكو ئێستا زیاتر له 955 هه‌زار كه‌س له ئیدلب ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر بوون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە