15/02/2020 438 جار خوێنراوەتەوە

وەزیری بەرگریی ئەمریكا: بەردەوام دەبین لە پشتگیریكردنی هێزەكانی پێشمەرگە

په‌یام

مارك ئیسپەر وەزیری بەرگریی ئەمریكا، هەرێمی كوردستانی بە هاوپەیمانێكی گرنگی وڵاتەكەی لە ناوچەكەدا وەسفكردو بەردەوامبوونی هاوكارییكردنی هێزه‌كانی پێشمەرگەشی دووپاتكرده‌وه‌.

لە پەراوێزی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن 2020، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم و شاندی یاوەری، لەگەڵ مارك ئیسپەر وەزیریی بەرگریی ئەمریكا كۆبوونەوە.

بەپێی بەیاننامەی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی حكومەتی هەرێم، هەردوولا قسەیان لەبارەی پێشهاتەكانی ناوچەكە كردووە و تەئكیدیان لە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و ئەمریكا كردۆتەوە.

هەروەها لە كۆبونەوەكەدا مارك ئیسپەر وەزیری بەرگریی ئەمریكا، هەرێمی كوردستانی بە هاوپەیمانێگی گرنگی وڵاتەكەی لە ناوچەكەدا وەسفكردووە، راشیگەیاندووە، بەردەوام دەبن لە پشتگیریكردنی هێزەكانی پێشمەرگە و راهێنانیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    یەکەمجارە لە دوای ساڵی ١٩٦١ـەوە؛ ترامپ سزای لەسێدارەدانی کەسێکی پەسەند کرد

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ترامپ: ترس هەبووە بۆمبهاوێژەکانمان لە بەریتانیا بکرێنە ئامانج

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئیسپانیا... سەرۆکوەزیران پەرلەمانی هەڵوەشاندەوە و داوای هەڵبژاردنی کرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی پرسی بودجه‌ و چه‌كداماڵین تاوتوێ ده‌كات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریکا بۆمبهاوێژەکانی لە بەریتانیاوە گەڕاندەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    تره‌مپ: به‌ ئاسانی بێت یان به‌ قورسی دۆسیه‌ی ئێران یه‌كلایی ئه‌كه‌ینه‌وه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ڕووسیا جارێکی دیکە هۆشداری دەداتە دیبلۆماتکار و بیانییەکان لە مانەوە لە ئۆکرانیا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌ڵمانیا: پشتیوانی ئۆكرانیا ده‌كه‌ین و به‌رده‌وام ده‌بین

سەرەتا