14/02/2020 653 جار خوێنراوەتەوە

گەرمترین مانگی یەكی‌ 141 ساڵی ڕابردوو، مانگی یەكی ئەمساڵ بووە

په‌یام

فەرمانگەی بەرگەهەوا و ئۆقیانووسی نیشتمانی ئەمریكا ڕایگەیاند: گەرمترین مانگی یەكی‌ 141 ساڵی ڕابردوو، مانگی یەكی ئەمساڵ بووە.

لە ڕوونكردنەوەیەكدا كە لە لایەن فەرمانگەی بەرگەهەوا و ئۆقیانوسی نیشتمانی ئەمریكاوە بڵاو كراوەتەوە، هاتووە "بە پێی تۆماری كەشوهەوای 141 ساڵی ڕابردوو، تێكڕای پلەی گەرما لەسەر ڕووی وشكانی و دەریا كە لە تێكڕای 20هەمین سەدەدا 12 پلەی سەدیە، لە مانگی كانوونی دووەمی ئەمساڵدا 1،14 پلەی تێ پەڕاندووە.

لە ڕوونكردنەوەكەدا ئاماژە بەوەش كراوە كانوونی دووەمی ئەمساڵ 44هەمین مانگە كە تێكڕای پلەی گەرما یەك لە دوای یەك بەرز دەبێتەوە، ئەوەیش نیشانی دەدات كە تا دێت جیهان گەرمتر دەبێت.

فەرمانگەی بەرگەهەوا و ئۆقیانووسی نیشتمانی ئەمریكا ڕایگەیاندووە: ئەو ناوچانەی زۆرترین گەرمبوونیان تێدا بەدی كراوە لەسەر ئاستی جیهان ئەسكەندەنافیا و خۆرهەڵاتی كەنەدایە كە پلەی گەرمای كانوونی دووەم تیایاندا پێنج پلە زیاتر بووە.

ناوەندی زانیاری ژینگەی نیشتمانیی ئەمریكاش دەڵێن: 2020 لە نێو تۆماری گەرمترین پێنج ساڵدا دەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    دەستپێشخەریی «پیاوانی بەرەبەیان» بووەتە بێدارییەكی ئیمانیی جیهانی لەنێو مزگەوتەكاندا

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    فەڕەنسا.. بۆ دەركردنی یاسای پاراستنی ژنان لە توندوتیژی خۆپیشاندان بەڕێوەچوو

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    واشنتن پۆست: ئێران تۆڕی ستارلینک لە هێرشکردنە سەر هێزەکانی ئەمریکادا بەکارهێناوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆكی فەڕەنسا پاڵپشتی بۆ بەرنامە چاكسازییەكەی حكوومەتی عێراق دەربڕی

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نزیكەی 300 هەزار كەنەدی داوای دەركردنی باڵیۆزی ئەمریكا لە ئۆتاوا دەكەن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئەو ڕووداوە تێكدەرانەی دەدرێنە پاڵ ڕووسیا لە ئەورووپا 16% زیادیان كردووە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    زێلێنسكی: پوتین بكوژە و ناكرێت بە هاوڕێی ترەمپ دابنرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    زریانێكی بەهێز لە ئەمریكا كارەبای لەسەر 836 هەزار كەس بڕی

سەرەتا