14/02/2020 441 جار خوێنراوەتەوە

دوای شه‌ش مانگ، باران ئاگره‌كه‌ی ئوستورالیای كوژانده‌وه‌

په‌یام

دەسەڵاتدارانی ئوستوڕالیا ڕایانگەیاند بەهۆی بارانەوە ئەو ئاگرەی شەش مانگە ژمارەیەك ویلایەتی وڵاتەكەی گرتووەتەوە، بە تەواوەتی كۆتایی پێ هات.
ناوەندی ئاگركوژێنەوەی ویلایەتی (نیو ساوس وێڵز)ی ئوستوڕالیا لە ڕاگەیەندراوێكدا كۆتاییهاتنی ئەو ئاگرەی ڕاگەیاند كە ماوەی شەش مانگە ئەو ولایەتەی گرتووەتەوە‌و بۆ چەند ناوچەیەكی دیكەیش سەری كێشاوە.
لەمیانی ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە: بەهۆی ئەو بارانەوە كە لە 10 ڕۆژی ڕابردوودا باریوە، ئاگرەكەی ویلایەتی (نیو ساوس وێڵز)، (كوینزلاند)، (فیكتۆریا) و باشووری ئوستوڕالیا بە تەواوەتی كۆتایی پێ هاتووە.
لە ئەیلوولی ساڵی ڕابردووەوە لە ویلایەتی (نیو ساوس وێڵز) ئاگر كەوتەوە‌و دواتر بەرەو ویلایەتەكانی (كوینزلاند)‌و (فیكتۆریا) و باشووری ئوستوڕالیا فراوان بوو و بووە هۆی سووتانی 11 ملیۆن هێكتار زەوی‌و زیاتر لە سێ هەزار خانوو.
بەپێی زانیارییەكان، ئەو شەپۆلە ئاگرە گیان لەدەستدانی 33 كەس و مردنی 102 ملیار بوونەوەریشی لێ كەوتووەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    ماكرۆن: نابێت ئه‌ورووپا زۆر پشت به‌ ئه‌مریكا و چین ببه‌ستێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سه‌رۆكی ئه‌مریكا: هیچ به‌ربه‌ستێك بۆ ئاگربه‌ست نیه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق كۆبوونه‌وه‌ی و باسی مووچه‌یان نه‌كرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئاماری گیان له‌ ده‌ستدانی لافاوه‌كه‌ی ته‌كساس بۆ زیاتر له‌ 100 كه‌س به‌رزبوه‌وه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تڕه‌مپ: ده‌رفه‌تێكی گه‌وره‌ بۆ ئاگربه‌ست هاتوه‌ته‌ ئاراوه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی لافاوەكەی تەكساس بۆ 82 كەس بەرزبووەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    تڕەمپ: دەرفەتێكی باش بۆ ئاگربەست هاتووەتە ئاراوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئیلۆن ماسك حزبێكی نوێی بە ناوی "پارتی ئەمریكا" دامەزراند

سەرەتا