14/02/2020
166 جار خوێنراوەتەوە
یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوونی كۆرۆنا له میسر تۆماركرا، كه یه‌كه‌م تووشبووه له ئه‌فریقایه
په‌یام
ڤایرۆسی كۆرۆنا گه‌یشته كیشوه‌ری ئه‌فریقا و یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوونی ڤایرۆسه‌كه له وڵاتی میسر تۆماركرا.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكی هاوبه‌شی نێوان وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی میسر و ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیدا كه له په‌ڕه‌ی فه‌رمی وه‌زاره‌ته‌كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوكراوه‌ته‌وه، یه‌كه‌م تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا له وڵاته‌كه تۆماركراوه.
ڕاوێژكاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی میسر كه هاوكات وته‌بێژی وه‌زاره‌ته‌كه‌یه، دكتۆر خالید موجاهید له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: توانیمان به سه‌ركه‌وتوویی حاڵه‌تێكی هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا دیاری بكه‌ین، هه‌ڵگره‌كه خه‌ڵكی ده‌ره‌وه‌ی میسره و ڕێوشوێنی پێویست ده‌گرینه به‌ر بۆ ته‌شه‌نه نه‌كردنی ڤایرۆسه‌كه.
جێی ئاماژه‌یه ئه‌مه یه‌كه‌مین حاڵه‌تی تووشبوونه له كیشوه‌ری ئه‌فریقا و تا دێت ڕێژه‌ی تووشبووان به ڤایرۆسه‌كه ڕوو له زیادبوون ده‌كات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە