14/02/2020 530 جار خوێنراوەتەوە

مانۆڕ و ڕاهێنانی سەربازیی هاوبەشی نێوان سعودیە و پاكستان ده‌ستی پێكرد

په‌یام

ئاژانسی هەواڵی سعوودیە هەواڵی دەستپێكردنی مانۆڕ و ڕاهێنانی سەربازیی هاوبەشی نێوان سعودیە و پاكستانی ڕاگەیاند.
بەپێی زانیارییەكان، مانۆڕەكە ناوی (سمسام 7)ی لێ نراوە‌و لە ناوچەی (حەفر باتن)ی باكووری سعودیە لە نێوان هێزی وشكانی سعودیە و چەند یەكەیەكی تایبەتی سوپای پاكستانی، بەڕێوە دەچێت.
لای خۆیەوە، لیوا مەنسور بن عەبدوڵڵا ئەلقەڕنی، فەرماندەی مانۆڕەكە ڕایگەیاند: ئەو مانۆڕە سەربازییە هاوبەشەی لەگەڵ پاكستان، یەكێكە لەو مانۆڕانەی لەگەڵ وڵاتانی دۆست و برا ئەنجام دەدرێت.
قەڕنی باسی لەوەش كرد كە ئامانجیان بەرزكردنەوەی توانای هێزە چەكدارەكانیانە و وتیشی: شەشەمین لیوای شا فەهد كە بەشداری مانۆڕەكەی كردووە لە یەمەن ئەزموونی زۆری بەدەست هێناوە، ئەو یەكانەشی لە لایەن دەوڵەتی پاكستانەوە بەشداری دەكەن لەبارەی جەنگی بێوێنە ئەزموونی زۆریان هەیە.
ئەمەوە زانیاری لەبارەی ماوە و ژمارەی ئەو یەكانەی بەشداری لە مانۆڕەكەدا دەكەن، بڵاو نەكراوەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێنجەم هێرش كرایە سەر فڕۆكەخانەی ڕیاز و ئاگر لە هۆڵێكی گەشتیاران كەوتەوە

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    حووسییەكان: تەنها فڕۆكەخانەكانی مەككە و مەدینە بە ئامانج ناگرین

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا كەشتییەكی بارهەڵگری لە گەرووی هورمز بە ئامانج گرت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هێرشی حووسییەكان بۆ سەر سعودیە، كەرتی ئاسمانی و وزەی پەك خست

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    فەڵەستین.. لە 48 كاتژمێردا 10 كەسی دیكە لە غەززە شەهید بوون

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ساڵێك بەسەر ئاگربەستی غەززە تێدەپەڕێت و كۆمەڵكوژییەكان بەردەوامە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە وەزیری نوێی بەرگریی ئێران هەڵدەبژێردرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران دەیان یەكەی سەربازی لە ناوچە سنوورییەكان بڵاوەپێكردووە

سەرەتا