14/02/2020
334 جار خوێنراوەتەوە
باڵیۆزخانەی توركیا لە عێراق ڕایگەیاند: نێوەڕاستی نیسانی ئەمساڵ دوا مۆڵەتە بۆ ڕاگرتنی ڤیزای ئەلیكترۆنی
پهیام
باڵیۆزخانەی توركیا لە عێراق ڕایگەیاند: نێوەڕاستی نیسانی ئەمساڵ دوا مۆڵەتە بۆ ڕاگرتنی ڤیزای ئەلیكترۆنی و تەنیا ڤیزای ئاسایی بە هاووڵاتییانی عێراق دەدرێت.
ڕۆژی ڕابردوو، باڵیۆزخانەی توركیا لە بەغدا لە ڕێی ماڵپەڕە فەرمییەكەیەوە ڕاگەیهندراوێكی لەبارەی پێدانی ڤیزای ئەلیكترۆنی بڵاوكردەوەو ڕایگەیاند: 15ی نیسانی ئەمساڵ دوایین مۆڵەت دەبێت بۆ پێدانی ڤیزای ئەلیكترۆنی، دوای ئەو وادەیە ڕێكاری پێدانی ڤیزای ئەلیكترۆنی كۆتایی پێ دێت و هەڵ دەوەشێتەوە.
باڵیۆزخانەی توركیا لە بەغدا ڕایشیگەیاند: كرێی ڤیزای ئەلیكترۆنی تا 14ی نیسان تەنیا 50 دۆلار دەبێت و خاوەن ڤیزا ئەلیكترۆنییەكەش تەنیا بۆ 30 ڕۆژ مافی مانەوەی لە توركیا دەبێت.
بەگوێرەی ڕاگەێندراوەكە، باڵیۆزخانە و كۆنسوڵخانە و نوێنەرایەتییەكانی توركیا لە (بەغدا، بەسرە، كەركووك، هەولێر و سلێمانی) لە ڕێی كۆمپانیا و نووسینگە تایبەتییە مۆڵەتپێدراوەكانەوە بە ڕێكاری مامەڵەی ئاسان و خێرا ڤیزای ئاسایی بە هاووڵاتییانی عێراق، دەدرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە