14/02/2020 1395 جار خوێنراوەتەوە

بەرشەلۆنە لەگەڵ شوێنگرەوەی دێمبڵی گەیشتۆتە ڕێكکەوتن

پەیام سپۆرت - بڕیار تەها

هەرچەندە ماوەی گواستنەوەی یاریزانان لە ئەوروپا کۆتایی هاتووە، بەڵام یانەی بەرشەلۆنە لە گواستنەوەی هێرشبەرێک بۆ شوێنی عوسمان دێمبڵی نزیک دەبێتەوە.

 

 لەم بارەیەوە ڕۆژنامەی مارکا کۆمەڵێک زانیاری بڵاوکردۆتەوە و دەنووسێت، یانەی بەرشەلۆنە بڕوایی وایە یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانی ڕێگەی دەدات لەم کاتەدا گواستنەوەی یاریزانێک بۆ شوێنی دێمبڵی ئەنجام بدات، بۆ ئەو مەبەستەش کارگێڕی یانە کەتەلۆنییەکە لەگەڵ یانەی خیتافی بۆ گواستنەوەی ئانخێل ڕۆدریگێزی هێرشبەر گەیشتۆتە ڕێککەوتن و پێشبینی دەکرێت لە 24 کاتژمێری داهاتوودا ئەو گواستنەوەیە کۆتایی پێ بێت.

سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە هەردوو یانەکە ڕێککەوتن ئاخیڵ ڕۆدریگێز لە بەرانبەر 10ملیۆن یۆرۆدا پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنەوە بکات.

ڕۆدریگێزی تەمەن 32 ساڵ پێشتر یاری بۆ یانەکانی لیڤانتی و ئیبار و ڕیاڵ زەرەگۆزە کردووە و لەم وەرزەشدا بە درێسی خیتافییەوە بەشداری 28 یاری لەسەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا کردووە و 13گۆڵیشی تۆمار کردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    کۆلینا وەڵامی ڕەخنەکان سەبارەت بە یاریی میسڕ و ئەرجەنتین دەداتەوە

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    بەرشەلۆنە لەگەڵ یاریزانێک گەیشتە ڕێککەوتن

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    هەڵبژاردەی فەڕەنسا پێشبینی دەکرێت بۆ دووەم یاریی لەسەریەک تواناکانی یاریزانێکی لەدەست بدات

  • پێش 1 هەفتە

    قازانجی دارایی مەغریب لە مۆندیال بە ڕێژەیەکی زۆر بەرز بووەتەوە

  • پێش 2 هەفتە

    هاری کەین وەڵامی بەرشەلۆنەی داوەتەوە

  • پێش 2 هەفتە

    بریکارەکەی ئینزۆ گۆمەکەی شڵەقاند و تۆپەکەی خستە یاریگای ڕیاڵەوە

  • پێش 3 هەفتە

    ئەو یاریزانەی بە بەردی بناغەی پڕۆژە نوێیەکەی مۆرینیۆ دادەنرێت ئاشکرا بوو

  • پێش 4 هەفتە

    دیشامپ لە بارەی یارییەکەی عێراقەوە هۆشداری تووند بە یاریزانەکانی دەدات

سەرەتا