14/02/2020
354 جار خوێنراوەتەوە
هێلیكۆپته‌رێكی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د له ئیدلب خرایه خواره‌وه
په‌یام
له خۆرئاوای حه‌له‌ب له سنووری ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژی ئیدلب، هێلیكۆپته‌رێكی رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د خرایه‌خواره‌وه.
له كاتێكدا له خۆرئاوای حه‌له‌ب شه‌ڕ و پێكدادانی توند درێژه‌ی هه‌یه له‌نێوان ئۆپۆزسیۆن و رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌ددا، هێلیكۆپته‌رێك له نزیك ناوه‌ندی شاری حه‌له‌ب به‌ره‌و هێڵی پێشه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆن فڕی و، له‌كاتی تێپه‌ڕینی به ناوچه‌كه‌دا خرایه‌خواره‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌وه، خانه‌ی چاودێری فڕۆكه‌ی سه‌ربه ئۆپۆزسیۆن ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به‌هۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی ئه‌و هێلیكۆپته‌ره‌وه فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگیی كه له فرۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازیی حه‌ما ده‌ستی به فڕین كردبوو گه‌ڕایه‌وه بۆ فڕۆكه‌خانه‌كه.
سێ رۆژ پێش ئێستا له خۆرئاوای ناوه‌ندی شارۆچكه‌ی سه‌راقیب هێلیكۆپته‌رێكی رژێم خرایه خواره‌وه و به‌هۆیه‌وه سێ كه‌س كوژران.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە