14/02/2020 439 جار خوێنراوەتەوە

ئێران.. مەڕاسیمی چلەی ماتەمینی قاسم سولەیمانی و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس به‌رێوه‌چوو

په‌یام
لە بەشێك لە شار و ناوچەكانی ئێران مەڕاسیمی چلەی ماتەمینی (قاسم سولەیمانی) فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران‌و (ئەبومەهدی موهەندیس) جێگری سەرۆكی حەشدی شەعبی‌و ژمارەیەك لە هاوەڵانیان، بەڕێوەچوو.
بەپێی زانیاری سەرچاوەكانی هەواڵی ئێرانی، لەو مەڕاسیمەدا ئێرانییەكان جەختیان لە كردنە دەرەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە ناوچەكە كردەوە ‌و بە هۆی سەرەكی قەیرانەكانی ناوچەكەیان ناو دەبردن.
لە هەریەك لە ورمێ، ئەسفەهان، ئیلام، مەهاباد، ئەردەبیل، بیرژەند، زاهیدان، كرمان، شەهركورد و تەبرێز، هاووڵاتیان بەشداری مەڕاسیمەكەیان كرد.
لای خۆیەوە، عەمید ڕەمەزان شەریف وتەبێژی سوپای پاسداران لە مەڕاسیمەكەی شاری ورمێدا وتی: پیلانی دوژمنان چیدی بێ كاریگەرییە، ئەمریكا ئێستا بووەتە خراپترین دوژمنی ئێران‌و جیهانی ئیسلامی.
بەرەبەیانی ڕۆژی سێی مانگی ڕابردوو، لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، ئەمریكا لە ڕێگەی فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانەوە كاروانی ئۆتۆمبێلەكانی (قاسم سولەیمانی) فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران‌و (ئەبومەهدی موهەندیس)ی كردە ئامانج‌و لەگەڵ 10 كەسی دیكە، كوژران.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 19 خولەک پێش ئێستا

    سعودییه‌.. وڵاتانی ئه‌ندام له‌ ڕێكه‌وتنی مه‌ككه‌ كۆ ده‌بنه‌وه‌

  • 42 خولەک پێش ئێستا

    عەراقچی: تاران ئامادەیە بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی دادپەروەرانە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران لێكۆڵینەوە لە بۆچوونی ئەمریكا بەرانبەر پلانە حەوت خاڵییەكەی دەكات

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: گەرووی هورمز ناکەینەوە تا مەرجەکەمان جێبەجێ نەکرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لە یەمەن دەنگی چەندین تەقینەوەی بەهێز بیسترا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئەردۆغان: هاوشێوەی سوپای سەڵاحەددین بە كورد و عەرەب و توركەوە پێكەوە دەبین

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بێدەنگی وڵاتان ڕێگەی بۆ درێژەدان بە كوشتار لە غەززە خۆش كردووە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا: گۆشەگیرییەكی بێوێنە بەسەر ئێراندا دەسەپێنین

سەرەتا