14/02/2020 927 جار خوێنراوەتەوە

مانچستەر یونایتد نرخی پۆگبای ڕاگەیاندووە

پەیام سپۆرت - بڕیار تەها
یانەی مانچستەر یونایتد نرخی دەستبەرداربوون لە پۆل پۆل پۆگبای فەرەنسی و یاریزانی هێڵی ناوەندی یانەکەی ئاشکرای کردووە و دوو یانەی گەورەی ئەوروپاش بۆ گواستنەوەی لەسەر هێڵن.

ڕۆژنامەنووسی بەناوبانگ فابریزیۆ ڕۆمانۆ ئاشکرایکردووە، کارگێڕی شەیتانە سوورەکان بڕی 100 ملیۆن یۆرۆیان وەک نرخی فرۆشتن لەسەر پۆگبا داناوە بۆ ئەو یانەیەی لە گواستنەوەی هاوینەدا دەیەوێت یاریزانەکە پەلکێشی ڕیزەکانی بکات.

 دوا بە دوای بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، مینۆ ڕایۆلای بریکارەکەی پۆگبا ڕایگەیاند، یاریزانە فەرەنسییەکە گەڕانەوەی بۆ یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی ڕەت نەکردۆتەوە و دوور نییە لە داهاتوودا ئەو یاریزانە جارێکی دیکە دریسی خانمەپیرەکەی ئیتاڵیا بپۆشتەوە.

بەڵام یۆڤانتۆس تاکە یانە نییە و سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، یانەی ڕیاڵ مەدرید بۆ گواستنەوەی پۆگبا کێبڕکێی یانەی یۆڤانتۆس دەکات، بەتایبەتی زەینەدین زیدانی ڕاهێنەری یانەی شاهانە دۆستایەتییەکی باشی لەگەڵ خودی یاریزانەکە هەیە و بەردەوام لە ڕێگەی کارگێڕی یانەکەیەوە هەوڵی گواستنەوەی داوە.
پۆگبا هاوینی 2016 لە یانەی یۆڤانتۆسەوە بە بڕی 105 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە مانچستەر یونایتدەوە کردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئارسیناڵ کار بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی سێ یاریزانە سەرەکییەکەی دەکات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    مێسی و کریستیانۆ بۆ یەکەمجار لە یارییەکی ماڵاوایی پێکەوە کۆدەبنەوە

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    گومان و نیگەرانییەکان لە بەرشەلۆنە سەبارەت بە ڕۆدری زیاد دەکەن

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    مۆرینیۆ: ناچارین سەیری خولی ئەمریکی بکەین تاوەکو چێژ لە ساڵەکانی کۆتایی مێسی وەربگرین

  • پێش 1 هەفتە

    جولیان ئالڤارێز بڕیاری کۆتایی دا

  • پێش 1 هەفتە

    یارییەکی گەورەی ماڵئاوایی بۆ مێسی لە ئەرجەنتین ڕێکدەخرێت

  • پێش 2 هەفتە

    لاپۆرتا پەیامێکی ئاڕاستەی ئەتلەتیکۆ مەدرید کرد و ئەوانیش وەڵام دەدەنەوە

  • پێش 2 هەفتە

    بەرشەلۆنە گرێبەستێکی بۆ فلیک یەکلا کردەوە

سەرەتا