14/02/2020
425 جار خوێنراوەتەوە
ته‌واوی زانیارییه‌كان له‌باره‌ی (٥٦)ه‌مین کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، كه ئه‌مڕۆ ئه‌نجام ده‌درێت
په‌یام
کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن.
كۆنفرانسه‌كه كه ئه‌مساڵ 56ه‌مین ساڵیه‌تی، نوێنه‌رانی باڵا له بواره‌كانی سیاسیی، ئابووریی، سه‌ربازیی و هه‌واڵگریی به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌مساڵ ٣٠ سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت و حكوومه‌ت و نزیكه‌ی ٧٠ وه‌زیری ده‌ره‌وه و به‌رگری وڵاتان به‌شداری تیادا بكه‌ن.
له كاتێكدا ركابه‌ری نێوان ئه‌مریكا و چین كه خاوه‌نی گه‌وره‌ترین ئابووریی جیهانن ره‌هه‌ندێكی نوێی گرتووه، كێشه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و رووسیا قوڵتربوونه‌ته‌وه و له‌نێو نادیاری ئابووریی جیهانییدا ئه‌مڕۆ کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن (MSC 2020) ده‌ستپێده‌كات كه یه‌كێكه له پلاتفۆڕمه گرنگه‌كانی جیهان و، تیایدا په‌یامی گرنگ بڵاوده‌كرێته‌وه.
کۆنفرانسه‌كه كه به دیداری ''Westlessness'' ئه‌مساڵ ٥٦هه‌مینی رێكده‌خرێت و تا ١٦ی شوبات به‌رده‌وام ده‌بێت، له هۆتێل بایریشر هۆف له میونشن به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
كۆنفرانسه‌كه كه نوێنه‌رانی باڵا له بواره‌كانی سیاسیی، ئابووریی، سه‌ربازیی و هه‌واڵگریی به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌مساڵ ٣٠ سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت و حكوومه‌ت و نزیكه‌ی ٧٠ وه‌زیری ده‌ره‌وه و به‌رگری وڵاتان به‌شداری تیادا بكه‌ن.
هه‌روه‌ها زیاتر له ٥٠٠ بانگهێشتكراو كه به‌ڕێوه‌به‌رانی باڵای ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی له‌سه‌ر ئاستی جیهان چالاكیان هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئاكادیمیست و نوێنه‌رانی رێكخراوه‌كانی نێوده‌وڵه‌تیان له‌نێودایه به‌شداری له كۆنفرانسه‌كه‌دا ده‌كه‌ن.
له كۆنفرانسه‌كه‌دا قه‌یرانی ناوچه جیاوازه‌كانی جیهان، بابه‌ته‌كانی به‌رگری و سیاسه‌تی ده‌ره‌كی تاوتوێ ده‌كرێن.
ته‌وه‌ره‌كانی كۆنفراسه‌كه پێكدێن له: ٢٧ قه‌یرانی جیا، پڕۆژه‌ی ئه‌ورووپا، سیسته‌می لیبڕاڵی نێوده‌وڵه‌تی، به‌رگری له‌خۆكردنی یه‌كێتییی ئه‌ورووپا، ناكۆكییه‌كانی بازرگانی نێوده‌وڵه‌تی، گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا، ئاسایشی سایبه‌ر و ركابه‌ری ئابووری و ته‌كنه‌لۆژی كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانی جیهان و ئه‌گه‌ری كاریگه‌رییه‌كانیان.
له كۆنفرانسه‌كه‌دا جگه له داهاتووی سیاسه‌تی ئه‌منی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و بابه‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان به ئه‌فریقا، رووسیا، لیبیا، ئێران و چین؛ هه‌روه‌ها تاوتوێی كاریگه‌ری گه‌رمبوونی زه‌وی له سه‌ر ئاسایش ده‌كرێت.
ئه‌م كۆنفرانسه سێ رۆژییه له‌لایه‌ن سه‌ركۆماری ئه‌ڵمانیا، فرانك واڵته‌ر شتاینمایر ده‌كرێته‌وه.
له كۆنفڕانسه‌كه‌دا وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ریه‌ك له وڵاتانی توركیا، رووسیا، ئه‌ڵمانیا، ئێران و وه‌زیرانی به‌رگری ئه‌ڵمانیا، كه‌نه‌دا و سینگاپور به‌شداری تیادا ده‌كه‌ن.
له كۆنفرانسه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له سه‌ركۆماری ئازه‌ربایجان، ئیلهام عه‌لیێڤ؛ سه‌ركۆماری ئه‌فغانستان، ئه‌شره‌ف غانی؛ سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن؛ سه‌رۆكوه‌زیرانی كه‌نه‌دا، جه‌ستن ترۆدۆ گوتار پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
ئه‌مساڵ راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ئه‌نگێلا مێركڵ به‌شداری له كۆنفرانسه‌كه‌دا ناكات.
هه‌روه‌ها سكرتێری گشتیی ناتۆ، یانس ستۆڵتێنربێرگ و به‌رپرس و به‌ڕێوه‌به‌ری چه‌ندین رێكخراو و دامه‌زراوه‌ی وه‌ك: رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، ئینته‌رپول، به‌رنامه‌ی خۆراكی جیهانی و دامه‌زرێنه‌ی فه‌یسبوك به‌شداری له كۆنفرانسه‌كه‌دا ده‌كه‌ن.
چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له میانی كۆنفرانسه‌كه‌دا گه‌وره به‌رپرسانی هه‌واڵگری وڵاتان به‌یه‌ك بگه‌ن و ئه‌ڵمانیاش وه‌ك ئه‌و وڵاته‌ی كه میوانداری كۆنفرانسه‌كه ده‌كات به پێنج وه‌زیر و زیاتر له ٤٠ په‌رله‌مانتار به گه‌رمی به‌شداری له كۆنفرانسه‌كه‌دا بكات.
به‌هۆی كۆنفرانسه‌كه‌وه رێوشوێنی ئه‌منی توندوتۆڵ له ده‌وروبه‌ری هۆتێلی Bayerischer Hof گیراوه‌ته به‌ر.
له پێناو پاراستنی ئاسایشی كۆنفرانسه‌كه نزیكه‌ی پێنج هه‌زار پۆلیس ئه‌ركدار كراون كه زیاتر له ٢٠٠ سه‌رباز پشتیوانیان ده‌كه‌ن. رێگاكانی ده‌وروبه‌ری هۆتێله‌كه‌ش به رووی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلدا داده‌خرێن.
چاوه‌ڕێ ده‌كرێت سبه‌ی له شاری میونشن نه‌یارانی ناتۆ و گرووپه چه‌په‌كان خۆپیشاندان ئه‌نجام بده‌ن.
خۆپیشاندانه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی پشتێنه‌ی ئه‌منی ده‌وروبه‌ری هۆتێله‌كه ئه‌نجام ده‌درێن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە