 
        
           
         
            
            14/02/2020
            972 جار خوێنراوەتەوە
        
        
        دهۆك.. به‌هۆی شۆرتی كاره‌باوه ماڵێك گڕیگرت و دوو منداڵ گیانیان له‌ده‌ستدا
            
                
په‌یام
له گوندێكی سه‌ر به قه‌زای سێمێلی سه‌ربه پارێزگای دهۆك ماڵێك گڕیگرت و دوو منداڵ گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌رپرسی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی دهۆك ڕایگه‌یاند: شه‌وی رابردوو به‌هۆی شۆرتی كاره‌باوه له گوندی شاریا سه‌ر به قه‌زای سێمێل ماڵێك گڕیگرت و دوو منداڵ گیانیان له‌ده‌ستدا.
ئاماژه‌شی به‌وه كرد كه دوو منداڵه‌كه خوشك و بران و ته‌مه‌نیان له نێوان ساڵێك و سێ ساڵدایه.
به‌پێی زانیارییه‌كانیش، ته‌رمه‌كانیان ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری دهۆك كراون و ماڵه‌كه‌یان به‌ته‌واوی سووتاوه.
           
            
               
            
           
            
                لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە