14/02/2020 463 جار خوێنراوەتەوە

وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا: "٦٣ چه‌كداری رژێمی ئه‌سه‌د له‌ ئیدلب كوژراون"

په‌یام

وەزارەتی بەرگری توركیا كوژرانی دەیان سەربازی ڕژێمی سووریای لە ئیدلب ڕاگەیاند، فڕۆكەیەكی دیكەی ڕژێمی سووریا لە حەڵەب كەوتە خوارەوە.
لە توێتێكدا لە ئەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، وەزارەتی بەرگری توركیا ڕایگەیاند: بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە جیاوازەكانی ئیدلبەوە بەدەستیان گەیشتووە 63 چەكداری ڕژێمی بەشار ئەسەد بە هێرشەكانی سوپای توركیا، كوژراون.
لای خۆیەوە، وەزارەتی بەرگری ڕووسیا گومانی لەو ئامارە دەربڕی كە وەزارەتی بەرگری توركیا لەبارەی زیانەكانی هێزەكانی ڕژێمی سووریا لە ئیدلیب ڕایگەیاندبوو، وتی: وەزارەتی بەرگری توركیا زانیاری نادروست بە ئەنكەرە دەدات.
لەلایەكی دیكەوە، هەر لەسەر ئاستی مەیدانی، لە دەوروبەری خۆراوای حەڵەب لە باكووری سووریا فڕۆكەیەكی هێلیكۆپتەری ڕژێمی سووریایان كەوتە خوارەوە.
لای خۆیەوە، كەناڵی بی بی سی بەریتانی ڕایگەیاند: بەپێی زانیاری ڕوانگەی سووری، ئەو فڕۆكەیە لەلایەن هێزەكانی توركیاوە خراوەتە خوارەوە.
ڕوانگەكە ئاماژەی بەوەش دا سەرجەم تیمی فڕۆكەكە گیانیان لەدەست داوە.
لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا ئەوە دووەمین فڕۆكەی ڕژێمە كە دەخرێتە خوارەوە، دوای ئەوەی سێشەممەی ڕابردووش فڕۆكەیەكی دیكە لە دەوروبەری ئیدلیب بە مووشەك خرایە خوارەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    گڕگرتنی سێیەمین كەشتی نەوتهەڵگر لە گەرووی هورمز ڕاگەیەندرا

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    سوپای پاسداران: ئەمریكا ناتوانێت ئامانجەكانی لە گەمارۆدانی ئێران بەدی بهێنێت

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆی لافاوەوە لە ئێران چوار كەس گیانیان لەدەستدا و 11ی دیكەش برینداربوون

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆی لافاو و سەرماوە ئاوارەكانی غەززە لە دۆخێكی ناهەموار و كارەساتباردان

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕەزایی: ترەمپ و تیمەكەی دۆڕان ئێستا پەیام بە كێ بدەین

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران.. ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌ بیستراو؛ تارانیش ده‌ڵێت هیچ هێرشێك نه‌كراوه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    گڕگرتنی كەشتییەكی نەوتهەڵگر لە گەرووی هورمز ڕاگەیەندرا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عەراقچی: بۆ تاوتوێ كردنی پێشهاتەكان گفتوگۆم لەگەڵ 12 وڵات كردووە

سەرەتا