پێش 2 هەفتە 226 جار خوێنراوەتەوە

ئه‌مریكا ٤٥ رۆژی دیكه‌ ماوه‌ی دا به‌ هواوی

په‌یام

وه‌زاره‌تی بازرگانی ئه‌مریكا، بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ ٤٥ رۆژی دیكه‌ ماوه‌ی زیاده‌ی داوه‌ به‌ كۆمپانیای ته‌كنه‌لۆجی چین هواوی بۆ مۆڵه‌تی گشتیی كاتی كه‌ هاریكاری له‌گه‌ڵ كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان ده‌سته‌به‌ر ده‌كات.
به‌ پێی روونكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌، ماوه‌ی نوێ دراوه‌ به‌ هواوی بۆ مۆڵه‌تی كاتیی كه‌ خۆی له‌ كاروباره‌كانی وه‌ك هه‌نارده‌ی به‌رهه‌م و گواستنه‌وه‌ ده‌بینێته‌وه‌.
ئه‌و كۆمپانیایه‌ كه‌ به‌ هۆی ئه‌وه‌ی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریكای خستووه‌ته‌ مه‌ترسیه‌وه‌ له‌ لایه‌ن واشنتۆنه‌وه‌ سزای به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه‌، له‌ ١٩ی ئابدا له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی بازرگانی ئه‌مریكاوه‌ سێ مانگ مۆڵه‌تی كاتیی پێدرا، پاشان له‌ ١٨ی تشرینی دووه‌مدا ماوه‌ی مۆڵه‌ته‌كه‌ ٩٠ رۆژ درێژكرایه‌وه‌.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌ته‌كه‌ به‌ بڕیارێكی نوێی ٤٥ رۆژی دیكه‌ی درێژكرده‌وه‌ تا هواوی و كۆمپانیاكانی سه‌ربه‌ هواوی هاریكاری له‌گه‌ڵ كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كاندا بكه‌ن.
له‌م نێوه‌نده‌دا، وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مریكا، ئه‌مڕۆ دوو تۆمه‌تی نوێی ئاڕاسته‌ی هواوی و دوو هاوبه‌شی ئه‌مریكی كرد له‌باره‌ی دزینی نهێنیی بازرگانی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    گووگڵ نزیکەی 600 ئەپی لە کۆگای (گووگڵ پله‌ی) سڕییەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    به‌ریتانیا به‌هێزترین كۆمپیوته‌ری جیهان به‌رهه‌م ده‌هێنێت

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    سامسۆنگ به‌رهه‌مهێنانی مۆبایلێكی نوێی شاشه‌ چه‌ماوه‌ی راگه‌یاند

  • پێش 2 هەفتە

    ئه‌مریكا ٤٥ رۆژی دیكه‌ ماوه‌ی دا به‌ هواوی

  • پێش 3 هەفتە

    لە یادی 15 ساڵەیدا، لۆگۆی گوگڵ ماپ دەگۆڕدرێت و چه‌ند تایبه‌تمه‌ندیه‌كیشی بۆ زیاد ده‌كرێت

  • پێش 4 هەفتە

    به‌كارهێنه‌رانی ئینستاگرام تووشی كێشه‌یه‌ك بوون

  • 22/01/2020

    چه‌ند خاڵێكی گرنگ بۆ ئه‌وه‌ی شاشه‌ی مۆبایل زیان به‌ چاوه‌كانمان نه‌گه‌یه‌نێت

  • 08/01/2020

    هۆشی زیره‌ك چییه‌؟ بۆچی مه‌ترسی بۆمرۆڤ دروستكردووه‌؟

سەرەتا