13/02/2020 1631 جار خوێنراوەتەوە

ڕیاڵ مەدرید بە زەبری مووچەی ساڵانە هەوڵی ڕفاندنی ئامانجێکی بەرشەلۆنە دەدات

پەیام سپۆرت - بڕیار تەها

یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی بە زەبری مووچەی بەرزی ساڵانە دەیەوێت لاوتارۆ مارتینێزی ئەرجەنتینی و هێرشبەری یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی پەلکێشی ڕیزەکانی بکات.

 

 کەناڵی تی وای سی ئەرجەنتینی ئاشکرای کردووە، کارگێڕی ڕیاڵ مەدرید پەیوەندیان بە یانەی ئینتەرمیلانەوە کردووە و پێیان ڕاگەیاندوون، ئامادەن نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی لاوتارۆ کە نزیکەی 120ملیۆن یۆرۆیە بدەن و یاریزانەکە بۆ یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بگوازنەوە.

سەرچاوەکە لە درێژەی هەواڵەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە، بەرپرسانی ڕیاڵ مەدرید دەزانن گواستنەوەی لاوتارۆ مارتینێز ئاسان نییە، چونکە یانەی بەرشەلۆنەش خواستی گواستنەوەی ئەو هێرشبەرە ئەرجەنتینیەی هەیە و پەیوەندی هاوڕێیەتی نێوان یاریزانەکە و لیۆنێل مێسیش هاوکار دەبێت بەوەی یاریزانەکە بلوگرانا هەڵبژێت، بەو ئەو مەبەستەش کارگێری ڕیاڵ مەدرید بریکاری یاریزانەکەی ئاگادرکردۆتەوە ئامادەن ساڵانەی 14ملیۆن یۆرۆ بە مارتینێز بدەن و درێسی قەڵای سپی بەرز بکاتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەستێرەیەکی تۆتێنهام ڕەزامەندی لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی نیشانداوە

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    سیمیۆنی گواستنەوەی یاریزانێکی ئەرجەنتینی یەکلایکردۆتەوە

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    فەڕمی.. لاپۆرتا پاش گەڕانەوەی یەکەم نازناوی لە یانەی ڕیاڵ مەدرید بردەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    فەڕمی.. یۆڤانتۆس گرێبەستی یاریزانێکی درێژ کردەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پێکهاتەی پێشبینیکراوی هەڵبژاردەی فەڕەنسا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەڵمانیا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بۆفۆن ڕەتیدەكاتەوە لە ئێستادا واز لە یاری كردن بهێنێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    مێسی وەڵام دەداتەوە، ئایا هەڵبژاردەی ئەرجەنتین تەنیا پشت بەو دەبەستێت؟

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بەرگریکارێکی دیکەی پرێمەرلیگ فشار لە یانەکەی دەکات تا ئەوەی بچێتە بەرشەلۆنە

سەرەتا