13/02/2020 438 جار خوێنراوەتەوە

ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بانگەوازی لایەنەكانی لیبیای بۆ پابەندبوون بە ئاگربەستەوە كرد

په‌یام

ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بە بڕیاری ژمارە (2510) و بە پشتبەستن بە ئەنجامی لوتكەی بەڕلین، بانگەوازی لایەنە ناكۆكەكانی لیبیای بۆ پابەندبوون بە ئاگربەستەوە، كرد.
بەپێی زانیارییەكان، لە كۆی 15 ئەندامە هەمیشەیی‌و ناهەمیشەییەكەی ئەنجومەنی ئاسایش، جگە لە ڕووسیا كە دەنگی لەسەر نەداوە، هەر 14 وڵاتەكەی ئەنجومەنەكە، بڕیارەكەیان پەسەند كرد.
لە درێژەی بڕیارەكەدا ئاماژە بە بڕیاری 1970ی ساڵی 2011ی تایبەت بە قەدەغەی ناردنی چەك بۆ لیبیا و ناچاركردنی وڵاتانی دیكەیش بە كۆتاییهێنان بە دەستوەردان و چالاكییە سەربازییەكانیان لەو وڵاتە، كراوە.
ئەنجوومەنی ئاسایش ئیدانەی ئەو گەمارۆیەیشی كردووە كە بەم دواییانە لەلایەن هێزەكانی خەلیفە حەفتەرەوە خراوەتە سەر دامەزراوە نەوتییەكانی لیبیا و ڕایگەیاند: گرنگە لەپێناو بەرژەوەندی گەلی لیبیادا، پڕۆسەی بەرهەمهێنان و هەناردەی نەوت دەست پێ بكرێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    چین ڕه‌تی ده‌كاته‌وه‌ میوانداری لوتكه‌ی كه‌شوهه‌وا بكات

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا: ئه‌مریكا هه‌وڵ ده‌دات ڕووسیا دڵنیا بكاته‌وه‌ی له‌وه‌ی ناتۆ هێرشی ناكاته‌ سه‌ر

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆکی کۆریای باکوور ئامادە نەبووە لەگەڵ تڕمپ کۆبێتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تره‌مپ: نابێت ئێران ببێته‌ خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    پەنابەرە موسوڵمانەكانی ڕۆهینگیا لە بەنگلادیش داوای گەڕانەوە بۆ نیشتمان دەكەن

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    گەنجێك بە تۆمەتی ئاگركەوتنەوە كارەساتبارەكەی لۆس ئەنجلۆس دادگایی دەكرێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: لەگەڵ شی جین و پوتین لەسەر ڕێگریی ململانێی ئەتۆمیی ڕێك كەوتووین

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    پێچەوانەی ترەمپ، ڤانس خۆی دەپارێزێت لەوەی جەنگی ئێران بەپێویست بزانێت

سەرەتا