پێش 2 هەفتە 122 جار خوێنراوەتەوە

"نرخی خۆراك لە یەمەن زۆر گران بووە"

په‌یام

پڕۆگرامی خۆراكی جیهانیی سەر بە نەتەوەیەكگرتووەكان بڵاوی كردووە كە نرخی خۆراك لە یەمەن زۆر گران بووە.
لە تویتێكدا، پڕۆگرامی خۆراكی جیهانی سەر بە نەتەوەیەكگرتووەكان تیشكی خستووەتە سەر ئەوەی نرخی خۆراك لە یەمەن زۆر گران بووە، ئەوەش ئەوەندی دیكە نەهامەتیی هاووڵاتییانی وڵاتەی زیاتر كردووە.

پڕۆگرامی ناوبراو ئاماژەی بەوەیش كردووە لە ئێستادا بەهۆی گرانبوونی نرخی خۆراكەوە، هاووڵاتییانی یەمەن ناتوانن دەستیان بە خۆراكە پێویستییەكان بگات.

هاوكات بەپێی زانیارییەكان، ماوەی چەند هەفتەیەكە بەهۆی دابەزینی بەهای دراوی یەمەن بەرانبەر دراوی بیانی، نرخی خۆراك لە بازاڕەكاندا گران بووە.

لەئێستادا، یەك دۆلار بەرانبەر بە 650 ڕیاڵە، لە كاتێكدا لە ماوەكانی ڕابردوودا، یەك دۆلار بەرانبەر بە 600 ڕیاڵی یەمەنی بوو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخی دراوه‌ جیهانییه‌كان له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نرخی زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نرخی دراوه‌ جیهانییه‌كان له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نرخی زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    نرخی زێڕ له‌ بازاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    نرخی نه‌وت به‌رزبوه‌وه‌

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    حاجی ئۆمه‌ران.. به‌هۆی به‌فر بارینه‌وه‌ جموجوڵی بازرگانی و گه‌شتیاری راوه‌ستاوه‌

سەرەتا