13/02/2020
426 جار خوێنراوەتەوە
ئەو منداڵانەی زیاتر لەگەڵ ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان خەریكن، زیاتریش كێشە و ئاڵۆزیی لە زمانی قسەكردنیاندا هەیە
پهیام
توێژەرەوان لە زانكۆی (ڕین)ی فەڕەنسا توێژینەوەیەكی وردیان لەسەر 167 منداڵ كە ئاڵۆزیی لە قسەكانیاندا هەیە، لەگەڵ 109 منداڵی دیكەی ساغ و تەندروست، ئەنجام داوە.
ئەو منداڵانەی بەشدارییان لە توێژینەوەكەدا كردووە تەمەنیان لە نێوان سێ، بۆ شەش ساڵیدایە، ئەنجامی توێژینەوەكە دەری خستووە "ئەو منداڵانەی مامەڵە لەگەڵ ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان دەكەنو زیاتر بە دیاری شاشەكانەوە دادەنیشن، بەراورد بە منداڵانێك كە لەو دیارەدەیە دوورن، سێ هێندە ئەگەری ئاڵۆزییو تێكچوونی زمانی قسەكردنیان هەیە".
توێژەرەوان دەڵێن: ئەو منداڵانە ئەگەر تەنانەت ماوەی مانەوەیان لەبەردەم شاشەكاندا كەمیش بكەنەوە، بەڵام بەدەست ئاڵۆزییو تێكچوون لە زمانی قسەكردنیانەوە، دەناڵێنن.
ئاڵۆزییو تێكچوون لە زمانی قسەكردندا گرفتێكە منداڵ لە سەرەتای تەمەنیدا تووشی دەبێت كە یان لە قسەكردن دوا دەكەوێت، یان بە زەحمەت دەتوانێ بەرانبەرەكەی لە ئامانجو مەبەستەكەی تێ بگەیەنێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە