13/02/2020
331 جار خوێنراوەتەوە
سۆران.. زۆریی بەفربارین گرفتی هاتووچۆی بۆ شوفێران دروست كردو چهندین ڕێگای سهرهكی داخران
پهیام
بەهۆی ئەو شەپۆلە چڕەی بەفربارین كە ڕووی لە قەزای سۆران كردووە، گرفتی هاتووچۆ بۆ شوفێران دروست بووە و ڕێگاكانی چۆمان و ڕواندز و حاجی ئۆمەران و مێرگەسوور و برادۆست داخراون. ئەگەرچی تیمەكانی پاككردنەوەی ڕێگاوبان سەرقاڵی پاككردنەوەی ڕێگا سەرەكییەكانن، بەڵام زۆریی بەفربارین ڕێگر بوو لە كرانەوەی ڕێگاوبانەكان و ئاساییبوونەوەی هاتووچۆ.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە