13/02/2020 1355 جار خوێنراوەتەوە

یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانی بۆ بەرشەلۆنە: تەنیا 72 کاتژمێر مۆڵەتتان هەیە

پەیام سپۆرت - بڕیار تەها
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی داوای لە یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانی کردووە، ڕێگەی بدەن لە ئێستادا یاریزانێکی بۆ شوێنگرتنەوەی عوسمان دێمبڵی فەرەنسی بگوازنەوە ڕیزەکانیان.

 
ڕادیۆی کەتەلۆنیا ئاشکرای دەکات، یانەی بەرشەلۆنە سەرجەم بەڵگەکانی پێکانی عوسمان دێمبڵی خستۆتە بەردەم یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا، تەنانەت ڕاپۆڕتی پزیشکی تایبەت بە دوورکەوتنەوەی دێمبڵی لەگەڵ نووسراوی یانەکەدا پێشکەش کراوە کە دەیسەلمێنێت ئەو هێرشبەرە فەرەنسییە ماوەی شەش مانگ لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە، ئەم کارەی یانە کەتەلۆنییەکە لە پێناو ئەوەدایە یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانی ڕێگەیان بدەن لە ئێستادا گرێبەستی لەگەڵ هێرشبەرێکدا واژۆ بکەن.

سەرچاوەکە ئەوشی خستۆتە ڕوو، وەڵام یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانی ئەرێنی بووە و داواکەی کارگێڕی بلوگرانایان قبوڵ بووە، بەڵام تەنیا ماوەی 72 کاتژمێریان بۆ ئەو یانەیە داناوە تا ئەوەی گواستنەوەی یاریزانێک بە نووسراوی فەرمی بگەیەننە یەکێتییەکەیان.

جێی ئاماژەیە یانەی بەرشەلۆنە پاش پێکانی لویس سواریزی و عوسمان دێمبڵی و فرۆشتنی کارلێس پیریز، گرفتی کەمی هێرشبەر ڕووی لە یانەکە کردووە و ئەمەش یانەکەی دوو دڵ کردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    پێش ڕووبەڕبوونەوەی پاریس سانجێرمان هەواڵێکی خۆش بە فلیک گەیشت

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    سزای پێشبینیکراوی کریستیانۆ ئاشکرا دەکرێت

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    هەواڵێکی خۆش بە هاندەرانی مەدرید و مۆرینیۆ گەیشت

  • پێش 2 هەفتە

    مۆرینیۆ بە توندی مباپێ سەرزەنشت دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    ئارتێتا پەنا بۆ فڕۆکەوانە جەنگییەکان دەبات

  • پێش 2 هەفتە

    کریستیانۆ بڕیاری کۆتایی سەبارەت بە گەڕانەوە بۆ پۆرتوگال داوە

  • پێش 2 هەفتە

    هەواڵێکی خۆش بە مۆرینیۆ و هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید دەگات

  • پێش 2 هەفتە

    کۆنتی ئامانجی داهاتووی ئاشکرا دەکات

سەرەتا