13/02/2020 1085 جار خوێنراوەتەوە

ڕاهێنەری بەرشەلۆنە داوای گواستنەوەی بەرگریکارێکی خولی ئەڵمانی کردووە

پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها

کیکی سێتینی ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی داوای لە کارگێڕی یانەکەی کردووە بۆ بەهێزکردنی هێڵی بەرگری یانەکەی هەوڵی گواستنەوەی دایۆت ئوپامێکانۆی فەرەنسی و بەرگریکاری یانەی لایبزیگی ئەڵمانی بدەن.

 
هەواڵەکە لە ڕۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانیدا بڵاوبۆتەوە و سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکردووە، سێتینی ڕاهێنەری نوێی یانەی بەرشەلۆنە لە ئێستاوە دەیەوێت پلان بۆ وەرزی داهاتوو بنێت و بۆ ئەو مەبەستەش داوای لە کارگێڕی یانەکەی کردووە هەوڵی گواستنەوەی دایۆت ئۆپامێکانۆی بەرگریکاری یانەی لایبزیگ بدەن، بە تایبەت پاش ئەو ئاستبەرزەی یاریزانەکە لەم وەرزەدا لە خولی ئەڵمانی و یانە پاڵەوانەکانی نیشانی داوە.

سەرچاوەکە دەنووسێت، یانەی بەرشەلۆنە تاکە یانە نییە کە گرنگی بە تواناکانی ئەو بەرگریکارە فەرەنسییەکە دەدات، بەڵکو یانەکانی ئەرسیناڵ و بایرن میونخیش چاودێری باروودۆخی یاریزانەکە دەکەن.

نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی دایۆت لەگەڵ یانەی لایبزیگ دەگاتە 60 ملیۆن یۆرۆ.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    چەند هۆکارێک سەبری ڕیاڵ مەدریدی بەرانبەر مباپێ نەهێشتووە

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    مێسی پاڵێوراوانی بردنەوەی مۆندیال دیاری دەکات

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    ناوماڵی ڕیاڵ مەدرید لەسەر ئاگرە و یاریزانێک بە برینداری گەیەنرایە نەخۆشخانە

  • پێش 1 هەفتە

    چارەنووسی مباپێ بۆ یاریکردن لە کلاسیکۆ یەکلا دەبێتەوە

  • پێش 1 هەفتە

    دەمەقاڵێی نێوان ڕودیگێر و کارێراس گۆڕاوە بۆ پێکدادانی دەستی

  • پێش 2 هەفتە

    ڕیاڵ مەدرید تواناکانی یاریزانێکی گرنگی بۆ کلاسیکۆ لەدەست دا

  • پێش 2 هەفتە

    ژووری جلگۆڕینی ڕیاڵ مەدرید لە نێوان کڵۆپ و مۆرینیۆ خۆیان یەکلا کردووەتەوە

  • پێش 2 هەفتە

    مۆرینیۆ لە بارەی گەڕانەوەی بۆ ڕاهێنەرایەتی ڕیاڵ مەدرید قسەی خۆی کرد

سەرەتا