پێش 1 هەفتە 1536 جار خوێنراوەتەوە

باشترین ڕێگا بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی پاتری مۆبایل

په‌یام

خێرا دابه‌زینی شه‌حن، یه‌كێكه‌ له‌و گرفتانه‌ی ڕۆژانه‌ ڕووبه‌ڕوی به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی مۆبایل ده‌بێته‌وه‌، زۆرێك له ‌به‌كارهێنه‌ران بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌م گرفته‌ "پاوه‌ربانك" به‌كار ده‌هێنن، به‌ڵام له‌م بابه‌ته‌دا ئێمه‌ ئاشناتان ده‌كه‌ین به‌ ڕێگه‌یه‌كی ئاسان بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی پاتری مۆبایله‌كانتان.

ئاسایی ته‌مه‌نی پاتری مۆبایله‌ زیره‌كه‌كان له‌نێوان دوو بۆ سێ ساڵدایه‌ كه‌ به‌ نزیكه‌ی 300 بۆ 500 خولی بارگاوی كردنه‌وه‌ داده‌نرێت، دوای ئه‌مه‌ پاتریه‌كه‌ نزیكه‌ی له‌سه‌دا 20ی له‌ده‌ست ده‌دات.

باشترین ڕێگا بۆ هێشتنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی پاتری مۆبایله‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ له‌كاتی به‌كار هێنان ئه‌گه‌ر ڕێژه‌ی شه‌حن كه‌شته‌ له‌سه‌دا بیست ئه‌وا دوباره‌ بارگاوی بكرێته‌وه‌، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی له‌كاتی بارگاوی كردنه‌وه‌دا ڕێژه‌ كه‌ ناگاته‌وه‌ به‌ له‌سه‌دا سه‌د، چونكه‌ ئه‌گه‌ر بگاته‌ ئه‌و ڕێژه‌یه‌، ئه‌وا واتای ئه‌وه‌یه‌ پاترییه‌كه‌ یه‌ك خولی بارگاوی كردنی ته‌واو كردووه‌ و به‌ دوباره‌ بوونه‌وه‌ی ئه‌م كرداره‌ ته‌مه‌نی پاترییه‌كه‌ كورت ده‌بێت.

ته‌واو كردنی هه‌رخولێك واته‌ ئه‌گه‌ر ڕێژه‌ی شه‌حن بگاته‌ له‌سه‌دا سفر یان ڕێژه‌ی له‌سه‌دا سه‌د، سه‌ره‌كی ترین هۆكاره‌ بۆ كومبوونه‌وه‌ی ته‌مه‌نی پاتری مۆبایل.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    باشترین به‌رنامه‌ بۆ پاراستنی كۆمپیوته‌ر له‌ڤایرۆس

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    گرفته‌كانی ته‌كنه‌لۆجیای سه‌ربازی وڵاتانی ناتۆ ئاشكرابوو

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    دەسەڵاتی بەرنامەکان لە مۆبایەلەکاندا و پرۆگرامی فه‌یس ئه‌پ

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    هواوی یه‌ك هه‌نگاوی ماوه‌ بۆ به‌رهه‌م هێنانی سیسته‌می جێگره‌وه‌ی ئه‌ندرۆید

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ئوسترالیا... فڕۆكه‌ی ته‌كسی تاقی ده‌كرێته‌وه‌

  • پێش 1 هەفتە

    باشترین ڕێگا بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی پاتری مۆبایل

  • پێش 1 هەفتە

    چۆن فەیسبوکەکەت پارێزراوتر ئەکەیت؟

  • پێش 1 هەفتە

    ئایا فه‌یسبووك ده‌توانێت مێشكی ئێمه‌ بخوێنیته‌وه‌ یان نا ؟

سەرەتا