11/02/2020 421 جار خوێنراوەتەوە

له‌ سه‌د ساڵی ڕابردوودا 260 هه‌زار كه‌س به‌هۆی تسۆنامیه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌

په‌یام
وشەی " تسۆنامی" لە زمانەوانیدا " تسۆ" بە مانای شەپۆل و نامی-ش واتە کەنار.  نەتەوە یەکگرتووەکان ساڵی ٢٠١٥ ، رۆژی  ٥ی تشرینی دووەمی وەک رۆژی جیھانی تسۆنامی ناساند.
 لە سەد ساڵی رابردوو  لە ٥٨ رووداوی تسۆنامیدا٢٦٠ ھەزار کەس گیانیان لە دەستداوە.

بەھێزترین تسۆنامی

تسۆنامییەکان بە شەپۆلی بەھێز و گەورە لە لای خەڵک ناسراون و  ھێندێک جاریش لەگەڵ بوومەلەرزەکان روودەدەن.
شەپۆلی ١٠ مەتری لەبوومەلەرزەکەی تۆھۆکۆی لە ڕۆژھەڵاتی ژاپون، بووە ھۆی گیان لەدەستدانی زیاتر لە ١٦ ھەزار کەس.
تسۆنامی ژاپۆن یەکێکە لەو رووداوانەیە کە لە بیرناکرێت. ھێزی لەرزینەکە نەیتوانی رێگر بێ لە درزکردنی ھەڵمی رادیۆئەکتیڤ لە ناوەندی ئەتۆمی دایچی لە فۆکۆشیما مەزەندە دەکرێت زیانەکانی بگاتە ٣٠٠ میلیارد دۆلار.

کانوونی یەکەمی ٢٠١٤

-بوومەلەرزەیەک بە ھێزی ٩.١ پلەی ریختەر لە کەنارئاوەکانی سۆماترا لە ئیندۆنیزیا بووە ھۆی درووستبوونی تسۆنامی بە درێژی ١٣٠٠ کیلومەتر و بە بەرزی ٥٠ مەتر .
٢٣٠ھەزار کەس لە ١٤ وڵات بە ھۆی تسۆنامی گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ١٠ میلیارد دۆڵار زیانی لە دوای خۆی بەجێھێشتووە.

١٨٦٨/چیلی

دوای بوومەلەرزە ٨.٥ پلەی ریختەرییەکە کە بووە ھۆی تسۆنامییەکی ٢١ مەتری،  ٢٥ھەزار کەس گیانیان لەدەستدا.

١٨٨٣/ ئیندۆنیزیا

تسۆنامی ٣٧ مەتری کە بووە ھۆی چالاکبوونی بوڕکانی کراکاتوئا و بە ھۆیەوە ٤٠ ھەزار کەس گیانیان لەدەستدا.

١٨٩٦/ ژاپون
دوای بوومەلەرزەی ٧.٦ لە کەناراوەکانی سانریکۆ کە بووە ھۆی تسۆنامی ٣٨ مەتری. ٢٢ ھەزار کەس گیانی لەستدا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    پەكین.. بۆ دەستبەسەردانەگرتنیان، خاوەن درۆنەكان بەپەلە درۆنەكانیان دەفرۆشن

  • پێش 3 هەفتە

    ئەو كەشتییە تایلەندییەی لە هورمز بە ئامانج گیرا بووەتە جێی یاریی منداڵان

  • پێش 4 هەفتە

    خواست لەسەر سەهۆڵی ژاپۆنی لە چێشتخانە گرانبەهاكانی جیهان زیاد بووە

  • پێش 4 هەفتە

    هەڵۆیەك لە پێشانگەی ئەبووزەبی بە زیاترلە 400 هەزار دۆلار فرۆشرا

  • 22/08/2026

    نزیکەى نۆ هەزار بەساڵاچوو لە كۆریای باشوور تەمەنیان لە سەرووى 100 ساڵەوەیە

  • 21/08/2026

    لە ئەڵمانیا بەهۆى گەرماوە 14 هەزار گیانلەدەستدان لە چوار مانگدا تۆمار كراون

  • 14/08/2026

    بەلجیكا.. لەژێر دیوارێكدا گەنجینەیەكی زێڕ بە بەهای نزیكەی 9 ملیۆن یۆرۆ دۆزرایەوە

  • 09/08/2026

    لەکاتى نەشتەرگەرییەکدا لە یابان بومەلەرزەیەک ڕوویداو پزیشکەکان نەخۆشەکە جێناهێڵن

سەرەتا