10/02/2020
655 جار خوێنراوەتەوە
ڤیتامینه‌كان ده‌توانن تۆ و خێزانه‌كه‌ت بپارێزن له ڤایرۆسی كۆڕۆنا
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ناتوانی بگه‌یت به پێكوته‌ی دژی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ، به‌ڵام هه‌ندێ له دكتۆره‌كان ده‌ریان خست كه كۆمه‌ڵێك له ڤیتامینه بنه‌ڕه‌تییه‌كان كه پێویسته به شێوه‌ی ڕێك و پێك بخورێن بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌رگری له‌ش، ده‌بنه هۆی زیادكردنی توانای به‌ره‌نگاربوونه‌وه بۆ ئه‌م ڤایرۆسه بكوژه.
به‌گوێره‌ی بیرهێنانه‌وه‌ی ڕاپۆرته ته‌ندروستییه‌كان، گرانه له سه‌ره‌تادا جیاكردنه‌وه‌ی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆڕۆنا و ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی په‌یوه‌ستن به هه‌وكردنی كۆئه‌ندانی هه‌ناسه‌دان، كه هه‌ردووكیان هاوبه‌شن له هه‌ندێ له نیشانه‌كان؛ وه‌ك- دابه‌زینی پله‌ی گه‌رمی و هه‌وكردنی گه‌روو و تای گه‌رمی و كۆخه، دكتۆره‌كان ده‌ڵێن كه منداڵه‌كان زیاتر تووش به ڤایرۆسه‌كان ده‌بن، له ناویشیاندا ڤایرۆسی كۆڕۆنا، به‌تایبه‌تی كه له‌ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌وه له‌گه‌ڵ كه‌سی تووشبوو ده‌گوازرێته‌وه، بۆیه پێویسته زیادكردنی توانای هه‌ڵگرتن و به‌رگری، ئه‌ویش له‌ڕیگه‌ی خواردنی خۆراكی باش و پاك، هه‌روه‌ها به‌دواچوون بۆ ئه‌نجامدانی پاراستن و به‌رگری.
پزیشكان ئامۆژگاری ده‌كه‌ن به پێویستی ده‌زانن شوشتنی ده‌سته‌كانمان به شێوه‌ی ڕێك‌وپێك، به‌تایبه‌ت به‌وه‌ی كه ئه‌م ڤایرۆسه توانای پێوه‌لكانی هه‌یه به شته‌كانی ده‌وروبه‌ر، هه‌روه‌ها ئامۆژگاری ده‌كه‌ن به زیادكردنی پێدانی 3 جۆری دیاریكراو له ڤیتامینه‌كان به منداڵه‌كان، كه ئه‌وانیش بریتین له ڤیتامین (A,C,D)، له‌سه‌ر بنچینه‌ی توانایان له هاندان كۆئه‌ندامی به‌رگری، ئه‌وه‌شیان بڵاوكرده‌وه كه ئه‌م ڤیتامینانه هه‌روه‌ها به‌سوودن بۆ گه‌ورانیش.
ڤيتامين A
ئه‌ركی گرنگی ئه‌م ڤیتامینه هاندانی كۆئه‌ندامی به‌رگری له‌شه، ئه‌و خۆراكانه‌ش ئه‌م ڤیتامینه‌یان تێدایه بریتین له: په‌نیر، په‌تاته‌ی شیرن، سه‌وزه نه‌كوڵاوه‌كان، شیر، ماسی و هێلكه.
ڤيتامين C
دژه ئۆكسانیكی به‌هێزه، هاوكاری له‌ش ده‌كات بۆ لابردنی ژه‌هره‌كان، له‌م خۆراكانه هه‌یه: مانگۆ، سێ‌و، ئه‌ناناس، توت فه‌ڕه‌نگی و قه‌رنابیت.
ڤيتامين D
كاریگه‌ری زۆری هه‌یه له پاڵپشتی به‌رگری له‌ش، ده‌شتوانرێت له ڕێگه‌ی خۆره‌وه ده‌ستمان بكه‌وێت، هه‌روه‌ها له هه‌ندێ خۆراك وه‌ك: هێلكه، دانه‌وێڵه، ماسی و قارچك.
و: ئاواره محەمەد كه‌وه‌رتی
سەرچاوە: (نمط الحیاة)
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە