09/02/2020 538 جار خوێنراوەتەوە

دە ئازار شکێنی سروشتی کە لە چێشتخانەکەتدا هه‌یه‌

په‌یام

١- زەنجەفیل :
دژە ھەوکردنەکانی تیادایە و مادەی ئیندۆرفین لەلەشدا زیاد دەکات کە ئازار شکێنێکی سروشتی یە ، ھەر بۆیە بەکارھێنانی دەبێتە ھۆی کەم کردنەوەی ئازاری ماسولکەو جومگەکان .
 ٢- سیر :
دژە بەکتریایی تیادایە ، بەکاردێت بۆ چارەسەری ھەوکردنی جومگەکان و لەکاتی سەر مابوون دا
٣- مێخەک :
زیاتر لەکاتی ئازاری دان و ھەوکردنی پووک بەکاردێت ، ئەتوانیت بیجویت لە دەمتدا بۆ ماوەیەک ھەتا ئازارەکە نامێنێت.
 ٤- نەعنا :
ئازار شکێنی سروشتی تیادایە کە مادەی( مێنتوڵ ) ە ، ئەگەر وەکو زەیت بەکار بھێنرێت بۆ مەساج کردن ، ھەروەھا ئەگەر بخورێت بۆ بۆ ئازاری تەھەیوجی کۆڵۆن و ھەوکردنی قورگ بەکار دێت.
٥- سرکەی سپی :
لەکاتی پێوەدانی ھەنگ یاخود ھەر مشەخۆرێک دەخرێتە سەر شوێنی پێوەدانەکەو ئازار کەم دەکاتەوە لەگەڵ ئاوسان ، چونکە دژە ھەوکردن و ئازار شکێنی تیادایە ، ئەتوانرێت بۆ مەساج کردنیش بەکار بێت.
 ٦- بیبەری سووری تون:
یەکێکە لەھەرە باشترین ئازار شکێنەکان ، وەکو بەنجی مەوزوعی کار دەکات ، و ئازاری دەمار سڕ دەکات و ھەست کردن بە ئازار کەم دەکاتەوە .
 ٧- دار چینی :
وەکو ئازار شکێن بەکاردێت بەتایبەتی لەوانەی نەخۆشی شەکرەیان ھەیە ، لەزستاندا بۆ گەرم بوونەوەی لەش و لەو کەسانەی سووڕی خوێنیان چالاک نیە بەکار دێت.
٨- زەردەچەوە :
ئازار شکێنی سروشتی تیادایە کەبەشێوەی ماددەی (کورکمین ) ە ، دژە ھەوکردن و دژە ئۆکسانی تیادایە ، بەکاردێت لەوانەی ئازاری بەردەوامی جومگەکان و یاخود لەکاتی پێکان ئازاریان بۆ دروست ئەبێت.
٩- ئاو :
بەکاردێت بۆ نەھێشتنی ووشکبوونەوەی خانەکانی لەش ، بە دانانی قاچ لەناو ئاوێکی شلەتێندا ئازار و ماندووبونی نامێنێت ، ھەروەھا لە ئەژنۆ و شانیش دا.
 ١٠- شەوەفان :
زیاتر لە کاتی ئازاری ڕەحم و سووڕی مانگانە و ئازاری نەخۆشیە ژنانەکان کاریگەری ھەیە .

دكتۆر ھەڤین کمال شا محه‌مه‌د
پسپۆڕ له‌ زانستی ئازار و به‌نج

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    نزیکەى 50 كەس لە بیابانەكانی نەیجەر بەهۆی تینوێتییەوە خنکان

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    گەشتیاران بۆ بینینی كۆچی پێچەوانەی ماسی دارەخ ڕوو لە پارێزگای وان دەكەن

  • پێش 1 هەفتە

    ئوستوڕالیا.. بۆ دووەمجار لە ماوەی هەفتەیەكدا، قرش گەشتیارێكی كوشت

  • پێش 2 هەفتە

    ئەڵمانیا بەرزترین تۆڕباینی با بونیاددەنێت و کارەباى هەشت هەزار ماڵ دەدات

  • پێش 2 هەفتە

    پێشبینی دەكرێت دانیشتوانی ئێران لە 2100 دا بۆ 30 ملیۆن كەس دابەزێت

  • پێش 4 هەفتە

    بەهۆی مۆبایلەوە مرۆڤ ساڵانە 120 هەزار وشە كەمتر دەدوێت

  • پێش 4 هەفتە

    دامەزرێنەری واتسئاپ 200 ملیۆن دۆلار بە نەخۆشخانەیەكی ئیسرائیل دەبەخشێت

  • پێش 4 هەفتە

    پێنتاگۆن دۆسیە نهێنییەكانی تەنە فڕیوەكان و بوونەوەرە ئاسمانییەكانی بڵاو كردەوە

سەرەتا