08/02/2020
1165 جار خوێنراوەتەوە
مامۆستا عەلی باپیر سەردانی ئەندامێكی پێشووی مەكتەبی سیاسی كۆمەڵی ئیسلامی كرد
پهیام
مامۆستا عەلی باپیر و شاندێكی یاوەری لە ئەنجومەنی
سیاسی و سەكردایەتی سەردانی شێخ موحسین حسێن ئەندامی پێشووی مەكتەبی سیاسی كۆمەڵی
ئیسلامی یانكرد.
ئەمڕۆ مامۆستا عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامیی
كوردستان هاوڕێ لەگەڵا شاندێكی یاوەریی كە پێكهاتبوون لە ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجوومەنی
سیاسییو سەركردایەتیی، لە شاری سلێمانیی سەردانی شێخ موحسین حسێن، ئەندامی پێشووی
مەكتەبی سیاسیی كۆمەڵی ئیسلامییان كرد.
بەمەبەستی بەسەركردنەوەكە گفتووگۆ بوو سەبارەت
بە ئایندەی كاری كۆمەڵی ئیسلامیی كە لە ئێستادا بەرەو كۆنگرەی چوارەم هەنگاودەنێت.
لایخۆیەوە مامۆستا عەلی باپیر ڕۆڵی ناوبراوی بەرزنرخاندو
سوپاسی ئەركو ماندوبوونەكانی كرد لەڕابردوو .
مامۆستا عەلی باپیر داواشی لێكرد: لە داهاتوو بەهەمان
گوڕوتین درێژە بەكارو چالاكیی بدات.
هاوكات شێخ موحسین ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ هەر
ئەرك و بەرپرسیارێتییەك كە لە ئەستۆی دابنرێ بۆ بەرەو پێشبردنی كاری ئیسلامیی و كۆمەڵی ئیسلامیی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە