07/02/2020
731 جار خوێنراوەتەوە
مەڵبەندی 3ی هەولێری كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان كۆنفرانسی ناوچه‌یی به‌ڕێوه‌برد
په‌یام
لە چوارچێوەی ئامادەكارییەكان بۆ بەستنی كۆنگرەی چوارەمی كۆمەڵی ئیسلامیی، مەڵبەندی 3ی هەولێری كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان كۆنفرانسی ئاسایی خۆی به‌ست.
ئەمڕۆ هه‌ینی 7ی شوباتی 2020 له چوارچێوه‌ی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ به‌ستنی كۆنگره‌ی چواره‌می كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان، مه‌ڵبه‌ندی 3ی هه‌ولێری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان به سه‌رپه‌رشتی لیژنه‌ی باڵای كۆنگره، كۆنفرانسی ناوچه‌یی خۆیله شاری هه‌ولێر سازكرد و تیایدا به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ند هه‌ڵبژێردرا.
كۆنفڕانسه‌كه به ئاماده‌بوونی ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاوی ئه‌ندامان به‌ڕێوه‌چوو و دوو كه‌س بۆ پۆستی به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ند خۆیان كاندید كرد و بەدەنگی زۆرینەی بەشداربووان، ئیدریس سادق وەك بەرپرسی نوێی مەڵبەندی هه‌ولێر هەڵبژێردرا.
هه‌ر له كۆنفڕانسه‌كه‌شدا، ئەندامانی كۆنگرە لە سنورەكە دیاریكران و گفتوگۆش لە بارەی رەشنوسی پەیڕەوی ناوخۆی كۆمەڵی ئیسلامیەوە كرا.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای ئاماده‌كاری كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵیش ڕایگه‌یاند: پڕۆسه‌كه زۆر سه‌ركه‌وتووانه به‌ڕێوه ده‌چێت و ئه‌مڕۆ زیاتر له 200 ئه‌ندام به‌شداری كۆنفڕانسه‌كه‌یان كردووه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە