07/02/2020 1123 جار خوێنراوەتەوە

لە یادی 15 ساڵەیدا، لۆگۆی گوگڵ ماپ دەگۆڕدرێت و چه‌ند تایبه‌تمه‌ندیه‌كیشی بۆ زیاد ده‌كرێت

بەمزووانە تەمەنی ئەپی نەخشەیی Google Maps پێ دەنێتە 15 ساڵەوە. بەم بۆنەیەوە، گووگڵ گۆڕانکاری لە لۆگۆی سەرەکی ئەپە نەخشەییەکەدا دەکات و تایبەتمەندی زیاتری بۆ زیاد دەکات.
گەورەترین گۆڕانکاری کە گووگڵ لە ئەپی Google Maps ـدا ئەنجامی دەدات، بریتییە لە گۆڕینی وێنۆچکەی سەرەکی، کە بۆ ماوەی چەند ساڵێکە نەگۆڕدرابوو. وێنۆچکە نوێیەکەی Google Maps دەبێت بە دەرزییەکی ڕەنگاوڕەنگ و خاوەن وردەکاری دیکە نابێت. لە لۆگۆکانی پێشووی ئەپەکەدا، بە هەمیشەیی دەرزی بوونی هەبووە.

لە خودی ئەپەکەدا، گووگڵ تابەکانی “contribute” و “updates” زیاد دەکات و جێگەی تابی “for you” دەگرنەوە، هەروەها سەرنجی زیاتر دەخاتە سەر تابی “saved”.
پەڕەی تابە نوێیەکان لە خوارەوە یاخود ناوەڕاستدا وردەکارییەکان نیشان دەدەن و زانیارییەکان تەواوی پەڕەکە داگیر ناکەن.

وێنۆچکە نوێیەکە و ژمارەیەک لە تایبەتمەندییەکانی ئەپی Google Maps لە ئەمڕۆوە ڕەوانەی بەکارهێنەرانی iOS و Android دەکرێن، پێویستە لەسەر بەکارهێنەران لە کۆگای سەرەکی داگرتنی ئەپەکان، ئەپی Google Maps نوێ بکەنەوە بۆ بەدەستهێنانی گۆڕانکارییەکان.

 

دابه‌زاندنی ئه‌پی Google Map له‌ Google Play.

دابه‌زاندنی ئه‌پی Google Map له‌ App Store

سه‌رچاوه‌: Kitn

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • پێش 4 هەفتە

    سوپای ئەمریكا ئامیری دۆزینەوەی درۆن و سیگناڵەكان بۆ سەربازانی دابین دەكات

  • 08/08/2026

    دەستەی میدیا و پەیوەندییەكانی عێراق: ستارلینك نابێتە جێگرەوەی ئینتەرنێتی ئاسایی

  • 28/07/2026

    ئاسیاسێڵ پێنج خەڵاتی جیهانى بەدەستدەهێنێت

  • 11/05/2026

    ئاسیاسێڵ و پلاتفۆڕمی 1001پرۆسەی وەرچەرخانی دیجیتاڵیی لە عێراق خێراتر دەكەن

  • 19/04/2026

    لەگەڵ هەر ڕووداوێكدا سەكۆكانی سۆشیال میدیا لە هەرێم دەبنە هۆی چەواشەكاری

  • 09/04/2026

    ئاسیاسێڵ و زانکۆی ئەلنەهرەین کردنەوەی یەکەم تاقیگەی G5 بۆ مەبەستی پەروەردەیی لە عێراق ڕادەگەیەنن

  • 20/01/2026

    ئاسیاسێڵ و ڕێکخراوی نیوزسۆشیاڵ؛ یەکەمین سیستەمی نیشتیمانی بۆ ژیریی دەستکرد ڕادەگەیەنن

  • 29/11/2025

    كاریگەرییە مەترسیدارەكانی زیرەكیی دەستكرد لەسەر نەخۆشانی دەروونی

سەرەتا