05/02/2020
1013 جار خوێنراوەتەوە
هه‌ولێر.. مامۆستا عه‌لی باپیر پێشوازیكرد له ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسیی‌و سه‌ركردایه‌تیی پێشووی كۆمه‌ڵ
په‌یام
مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان له مه‌كته‌بی تایبه‌تی خۆی له‌شاری هه‌ولێر پێشوازیی له ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسیی‌و سه‌ركردایه‌تیی پێشووی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كرد ، كه له مامۆستایان (نازم عه‌بدوڵڵاو، حاجی قاسم موسته‌فاو، حاجی دڵشاد گه‌رمیانیی‌و، حاجی عه‌بدوڕه‌حمان ئه‌حمه‌دو، غازی حه‌مه‌دئه‌مین‌و، عه‌بدولحه‌مید جه‌لال‌و، تۆفیق كه‌ریم) پێكهاتبوون.
كه وه‌ك مامۆستا عه‌لی باپیر ئاماژه‌ی پێكرد ئه‌م مامۆستایانه وه‌ك زۆرێك له برایانی دیكه له‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی كاروانی ڕابوونی ئیسلامیی‌و ڕاگه‌یاندنی كۆمه‌ڵی ئیسلامییه‌وه ڕۆڵی به‌رچاویان هه‌بووه‌و، له‌وكاروانه‌دا هه‌ورازو نشێوی زۆریان بڕیوه.
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌دا مامۆستا عه‌لی باپیر خۆشحاڵی خۆی به‌سه‌ردانه‌كیان ده‌ربڕیی‌و ڕایگه‌یاند: كه كۆمه‌ڵی ئیسلامیی شانازیی ده‌كات به‌كه‌سانی وه‌ك ئێوه بۆ پێشخستن‌و ده‌وڵه‌مه‌نتركردنی كاری ئیسلامیی‌و كاروانی به‌رده‌وامی كۆمه‌ڵ به‌تایبه‌ت له‌م دۆخه هه‌ستیاره‌دا، كه ناوچه‌كه‌ی پێدا تێده‌په‌ڕێت‌و له‌به‌رده‌م گۆڕانكاریی گه‌وره‌دایه.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه به‌یارمه‌تیی خوا‌و هه‌وڵ‌و هیممه‌تی هه‌موولایه‌ك كۆمه‌ڵی ئیسلامیی له‌كۆنگره‌ی چواره‌مدا، كه له‌داهاتوویه‌كی نیزیكدا ده‌به‌سترێ ده‌بێت گۆڕانكاریی ئیجابیی تێدا ئه‌نجام بدرێ‌و، به‌نه‌فه‌سێكی تازه‌و پڕئومێده‌وه كۆتایی پێ‌بێ.
له‌به‌رانبه‌ردا ئه‌و سه‌ركردانه‌ی ڕابوونی ئیسلامی سوپاسی مامۆستا عه‌لی باپیریان كرد له‌پێشوازیی گه‌رمی‌و متمانه‌ی زۆری به‌وان‌و به‌ڵێنیشیان دا كه هه‌میشه به‌شێكبن له‌و كاروانه ئیسلامییه، به‌تایبه‌ت كۆمه‌ڵی ئیسلامیی‌و پشتیوانێكی به‌هێزی جێ‌به‌جێ‌كردنی به‌رنامه‌و په‌یڕه‌وی كۆمه‌ڵی ئیسلامیین‌و سه‌رخه‌ری كۆنگره ده‌بن‌و، له‌وپێناوه‌شدا ئه‌سپی خۆیان تاوده‌ده‌ن.
هاوكات هه‌ریه‌ك له عه‌بدالستار مه‌جید ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی‌و، حه‌سه‌ن بابه‌كر ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی كۆمه‌ڵ له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماده بوون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە