05/02/2020
636 جار خوێنراوەتەوە
به وێنه - فیستیڤاڵی هەفتەی سپی لە پێنجوێن دەستی پێکرد
پهیام
بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی و سەنتەری پەرەپێدانی گەنجانی پێنجوێن، بە سپۆنسەری دەزگای مرۆیی مام، فێستیڤاڵی هەفتەی سپی لە پێنجوێن دەستی پێکرد.
ئەمرۆ ٥ی شوباتی ٢٠٢٠ کاتژمێر ١٠ی بەیانی، بە سپۆنسەری دەزگای مرۆیی مام، بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی و سەنتەری پەرەپێدانی گەنجانی پێنجوێن، فێستیڤاڵی هەفتەی سپی، تایبەت بە خلیسکان دەستی پێکرد.
فێستیڤاڵەکە بۆ یەک هەفتەیە و تایبەتە بە ئەنجامدانی وەرزشی خلیسکانی سەر بەفر لە شاری پێنجوێن لەسەر رێگای گوندی کانی سێف- پێنجوێن لە پشت گۆرستانی راوکان ئەنجام دەدرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە