04/02/2020 2234 جار خوێنراوەتەوە

هەڵوەرینی برژانگ، هۆكاره‌كان و چاره‌سه‌ره‌كه‌ی

په‌یام

ڕووتانەوە و وەرینی برژانگ بە شێوەیەکی ئاسایی و فەسلەجی ڕوودەدات، هەموو برژانگێک تەمەنێکی دیاریکراوی خۆی هەیە و دواتر هەڵدەوەرێت، بەڵام ڕاستەوخۆ برژانگێکی تر لە شوێنی ئەو گەشە دەکات، ئەم حاڵەتە ئاساییە مرۆڤ هەستی پێناکات چونکە نابێتە هۆی ناڕێکی و ڕووتانەوەی برژانگەکان.

هەرکاتێک کەلێن لە نێوان برژانگەکان دروست بوو، وە کەسی توشبوو هەستی پێکرد، ئەوە نیشانەی نەخۆشی و گرفتی تەندروستییە و پێویستی بە چارەسەرە.

چەندین هۆکار هەیە بۆ هەڵوەرین و ڕووتانەوەی برژانگ، لەوانە:-

❶ هەوکردنی درێژخایەنی لێواری پێڵوی چاو، بە تایبەت لەو کەسانەی پێستیان چەورە.
❷ سووتانی پێستی پێڵوو
❸ ڕووتانەوەی مووی هەموو جەستە
❹ نەخۆشی سەدەف و نەخۆشییەکانی فرەهەستیاری پێست
❺ شێرپەنجەی پێڵوو، یان چارەسەری تیشکی بۆ شێرپەنجەی پێڵوو
❻ نەخۆشی دەروونی: گرفتێکی دەروونی هەیە پێی دەوترێت (trichotillomania) کە نەخۆشەکە بە شێوەیەکی بەردەوام و خۆنەویستانە مووی قژ و برۆ و برژانگی بە دەست هەڵدەکێشێت.
❼ هەڵکێشانی بەردەوامی برژانگ دەبێتە هۆی تێکچوونی بنکی برژانگ و دەرنەهاتنەوەی، بە تایبەتی لەو کەسانەی نەخۆشیی برژانگی خواروخێچیان هەیە.
❽ برینداربوونی لێواری پێڵوی چاو و مانەوەی شوێنبرین، کە مووی لێ ناڕوێت.
❾ بەدخۆراکی بۆ ماوەیەکی زۆر دەبێتە هۆی ڕووتانەوەی مووی جەستە و برژانگ، بە تایبەتی کەمی پڕۆتین و زینک و ئاسن.
❿ دەرمان: ماددە هۆشبەرەکانی وەکو کراک و کۆکاین، یاخود دەرمانەکانی دژە چەوری و دژە خوێنمەیین و چارەسەری غود و دەرمانی چارەسەری نەخۆشی دڵ (ئەمایۆدارۆن) ... هتد
چەندین نەخۆشی تر هەیە ئەگەری هەیە ببێتە هۆی ڕووتانەوەی برژانگ، وەکو: نەخۆشی گورگە سوورە، سوزەنەک و گەڕی و گولی و تامیسکی چاو.

تێبینی:

چارەسەری ڕووتانەوەی برژانگ پەیوەستە بە چارەسەری ئەو نەخۆشی و هۆکارەی دروستی کردووە.

هەندێک جار ڕووتانەوەی برژانگ هاوکاتە لەگەڵ ڕووتانەوەی برۆ.

دوو جۆر ڕووتانەوەی برژانگ هەیە، ئەگەر جێبرین و سوتاوی هەبوو برژانگەکان ناڕوێنەوە، بەڵام ئەگەر جێبرین نەبوو ئەگەری هەیە سەرلەنوێ گەشە بکەنەوە.

سێ ڕێگا هەیە بۆ چارەسەری ڕووتانەوەی برژانگ:

۱- نەشتەرگەری: بە چاندنەوەی مووی شوێنی تری جەستەی نەخۆشەکە لە لێواری پێڵوو.

۲- دەرمان: وەکو مینۆکسیدیڵ و لاتانۆپڕۆست، کە دەدرێن لە شوێنە ڕووتاوەکان.

۳- جوانکاری: وەکو بەکارهێنانی برژانگی دەستکرد و کل و قەڵەمی چاوڕەشتن و تاتۆ، بۆ شاردنەوەی ڕووتاوییەکە.


دكتۆر ماكۆك محه‌مه‌د
پزیشکی نەشتەرگەری و نەخۆشیەکانی چاو

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 08/05/2025

    لە ڕۆژی جیهانیی تالاسیمیادا، ڕێژەی نەخۆشییەكە لە هەرێم ڕوو لە بەرزبوونەوەیە

  • 01/05/2025

    یاد نەقشبەندی: شێرپەنجەی مەمک لە ئافرەتان ئەگەری چاكبوونەوەی زۆرە

  • 07/03/2025

    تەندروستی جیهانی: ڕاگرتنی هاوكارییە دەرەکییەكان ژیانی ملیۆنان نەخۆش دەخاتە مەترسیەوە

  • 02/03/2025

    کام نەخۆشیی دەروونی دەتوانێت بەڕۆژوو نەبێت

  • 22/02/2025

    جیهان.. قەیرانی ئۆكسجین ژیانی ملیۆنان كەس دەخاتە مەترسییەوە

  • 01/02/2025

    كۆشكی سپی: دەرچوونی "كۆڤید-19" لە تاقیگەیەكی وڵاتی چین ڕاستییەكی سەلمێنراوە

  • 21/12/2024

    بەكارهێنانی زیاد لەپێویستی تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان دەبێتەهۆی پوكانەوەی مێشك و سڕكردنی

  • 23/11/2024

    پیشەسازیی داودەرمانی جیهان لە 10 ساڵی داهاتوودا بۆ دوو هێندە زیاد دەكات

سەرەتا